10/11/2025 - 12:57 PM
1235 بینراو

وەرگرتنی دیاری لەو کەسانەی نوێژ ناکەن.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: خزمێکمان پارەی بەهەدییە بە دیاری داومەتێ پارەکە مەبلەغێکی کەمە، ئەوەی پارەکەی داومەتێ نوێژ ناکا، ئایا ئەو پارەی بۆ من حەڵاڵ یا حەرامە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر سەرچاوەی پارەکەی ئەو حەڵاڵ بێ هیچ کێشەی نییە نوێژ ناکا، با کافریش بێ، با بێ دینیش بێ، بەڵام گرنگ ئەوەیە سەرچاوەی داهاتەکەی حەڵاڵ بێ، بۆ نموونە پارەی مەشروب، پارەی درۆ، پارەی دزی، پارەی بەرتیل، پارەی سوو، ئەم پارانە نەبێ ئەو کاتە ئەو دیاری پێداویەتی بە تۆ پێت ئەشێ وە هیچ گرفتی شەرعی نیە، بەڵام ئەگەر پارەی ئەوانە بوو حەرامە لێی وەربگری، خۆ ئەگەر پارەکان تێکەڵ بوون ئەو کاتە هەر حەڵاڵە تۆ لێ وەربگری، چونکە بە ئیعتیباری ئەوەی ئێمە ئەڵێین ئەو پشکەی تۆ وەرگرتووە ان شاءالله لە پشکە حەڵاڵەکەیە کە پەیای کردووە حەرام نییە. خوای گەورەش زاناترە

لینک