10/11/2025 - 12:59 PM
1073 بینراو

فرۆشتنی کاڵا بەنرخی جیاواز.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک ئەپرسێ: ئەڵێ داوای لێبوردن ئەکەم نووسینی کوردی جوان نازانم، (دیار ئەم بەڕێزە خەڵکی ئێرانە)، ئەڵێ: بە فارسی دەتوانم بنووسم، پرسیارەکەم ئەوەیە: من دەرمانخانەم هەیە بۆ ئەمساڵ حەپێک هەیە بە نرخی پەنجا هەزار تمەن، نەفەرێک دێ داوای حەبێک دەکا بە پەنجا هەزار دەی دەمێ، دوای ئەو خزمێکی خۆم یا ئاشنایەکم لێ خاتری دەگرم بە چل و پێنج هەزار تمەن دەی دەمێ، ئایا ئەوە دروستە یا حەرامە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هیچ ئیشکالی نییە بەڕێزان، تۆ کە خزمەکەت هات ئەتوانی بەبێ بەرامبەر بیدەیتێ، هەر پارەی لێ وەرنەگری، ئەگەر کەسێکیش هات نەیناسی ئەتوانی بە پەنجا هەزار تمەن بیدەیتێ، لەبەرئەوە ئەمە هیچ ئیشکالێکی شەرعی دروست ناکا، ئینسان لە مامەڵەدا خاتری خەڵک بگرێ، ڕێژەی کەمتر لە خەڵکی ناسیاوی خۆی وەربگرێ، هیچ ئیشکالی شەرعی نییە و دروستە. خوای گەورەش زاناترە

لینک