داهاتی کەپر و خانوی گەشتیاری لە وڵاتانی ڕۆژئاوا.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من لە بەریتانیا ئەمەوێ خانووی گەشتیاری بچووک بکڕم بە مەبەستی بەکرێدان، (مەبەستی کڕینەکە بە کرێدانە نەکڕین و فرۆشتن)، ئەڵێ: کۆمپانیا خۆی سەرپەرشتی ئەم خانووانە ئەکا، هەموو خزمەتگوزارییەکی تێدایە، من تەنها مانگانە قەزانجەکەی دێتە سەر حیساب بانکیەکەم، وە عادەتەن گەشتیار یا ئینگلیزەکان مەشروور دەخۆنەوە، وە گۆشتی بەرازیش دەخۆن، ئایا دروستە بیکڕم و بەکرێی بدەم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەڵێین ئەم بابەتە بابەتێکە گومانی تیایە بەڕێزان، مادام ئەزانی ئەم خانووەی تۆ کە کڕیووتە، تازەی کە کڕیووتە هی تۆیە، لێرە لەوانەیە زینا بکرێ، لێرە گۆشتی بەراز بخورێ، لێرە عارەق بخورێتەوە، لێرە تێکەڵی ناتەندروست ڕوو ئەدا، داهاتی ئەمانە بەتۆ ئەگا، ئێ ئەم داهاتانە حەرامن، لەبەرئەوە ئەڵێین باشتر وایە نەیکەیت، وە ئەم داهاتە داهاتی ئەم جۆرە پڕۆژانە حەرامە، چونکە ئێمە ئەگەر بۆ نموونە کەپرەکە هی خۆت بێ، یا خانووەکە بە دەست خۆتەوە بێ ئەیەڵی خەڵک ئەو ئیشانەی تیا بکا و بچێ بۆ زینا بەکاری بێنێ، یا بۆ عارەق و تێکەڵی بە کاری بێنێ، یا بۆ خۆڕووتکردنەوەی نامەحرەمانە بە کاری بێنێ؟ بە دڵنیاییەوە نا، چونکە ئەڵێی داهاتەکەی حەرامە، فەرقی چیە؟ ئێستا خانووکە هی تۆیە و داهاتەکە هی ئەوەیە، لەبەر ئەوە داهاتی ئەم جۆرە کارانە حەرامە و شەرعی نییە، مەیکە. خوای گەورەش زاناترە
لینک