14/11/2025 - 09:30 AM
533 بینراو

دەستنوێژ دەخێزان دەشکێت؟

عبادات

بەڕێزێک باس لەوە ئەکا دەڵێ: مم دەستبەرکەوتنی خێزان ئایا دەستنوێژ ئەشکێنێت یان نا؟ ئەو بەڵگەی زانایان لەو بارەیەوە کامیان ڕاستە نزیکەوە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام چەند جار ئەوەمان وەڵام داوەتەوە وتوومانە دەستبەرکەوتنی خێزان ئەگەر بە بێ مەبەست بێ دەست نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵگەی ئەو ڕەئیە بە قووەتە کە دەستنوێژ بەتاڵ ناکاتەوە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەحابە ئەفەرموون: خۆی فەرموویەتی، یا خێزانەکانی گێڕاویانەتەوە، کە هەندێک جار مەسەلەن ماچی خێزانەکانی کردووە و چووە بۆ نوێژ دەستنوێژی تازە نەکردووەتەوە، وە هەندێک جار خاتوو عائیشە ئەگێڕێتەوە ئەفەرمووێ: شەونوێژی ئەکرد ئەوەندە لە سوژدەیە ئەمایەوە تەسەورم ئەکرد کە گیانی سپاردبێ، دەستم لە قاچی ئەدا گەرمی قاچەکانی بەردەستم ئەکەوت ئینجا ئەمزانی کە لە ژیاندا ماوە و ئەخەوتمەوە، ئەمانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ئەم بەرکەوتنانە مادەم بێ مەبەستن وە وروژێنەر نین دەستنوێژی ئینسان بەتاڵ ناکەنەوە، لەبەر ئەو دەستنوێژ بە بەردەستکەوتنی ژن و پیاو بۆ یەکتر بە بێ شتیش ئەگەر دەست بەرکەوتنەکەی ئیعتیبادی بێ وەکو هەر ئاسایی قاپێکی ئەداتێ، چایەکی ئەداتێ و ئەیداتەوە دەستنوێژی پێ بەتاڵ نابێتەوە وە ئاساییە . خوای گەورەش زاناترە

لینک