26/12/2025 - 10:33 AM
31 بینراو

کات و شێوازی نوێژی (وتر) کردن.

بەڕێزێک ئەپرسێ: هەر دەربارەی شەونوێژ، ئەڵێ: من جیاوازی شەونوێژ و نوێژی ویتر تێناگەم، مامۆستایەك گوتی هەردووکی یان یەک شتن، یەکێکی تر ئەڵێ نوێژی وتر بکە ئینجا بخەوە، دانەیەکی تر ئەڵێ کە هەستای بۆ شەونوێژ بە ویتر کۆتایی پێ بێنە و دانەیەک ئەڵێ دوو ویتر لە شەوێکدا نابێ، باشە چۆن پێش خەو دوای شەونوێژ بیکەم؟ کە دوو ویتر لەو شەوێکدا نابێ.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: بەڕێزان ئەم بابەتە هەموو ئەم مامۆستا بەڕێزانە ڕاستەکەن وەڵامەکانیشیان دروستە، بەڵام هەر یەکەو بۆ شوێنی خۆی، چۆن؟ ئێمە ئەڵێین هەر بەڕێزێک شەو نوێژ ناکات واتا دوای ئەوەی کە ئەخەوێ خەبەری نابێتەوە تا نوێژی بەیانی، ئەمە باش وایە پێش ئەوەی بخەوێت ویتر بکا، چونکە ئەو حەدیسەی کە ئەبو هورەیرە ڕیوایەتی ئەکا، ئەفەرمووێ: (أوصاني خليلي بثلاث..)، ئەفەرمووێ: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئامۆژگاری کردووم کە سێ شت بکەم، یەکێک لەوانە (وأن أوتر قبل أن أنام)، ئەفەرمووێ: (ئامۆژگاری کردم بەوەی نوێژی ویتر بکەم بەر من لەوەی شەو بخەوم)، عولەما  ئەفەرموون پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەیزانی ئەبو هورەیرە شەونوێژ ناکا، کە مادەم شەو نوێژ ناکا پێش ئەوەی بخەوێ سوننەتی ویتر خێرێکی گەورەیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەیەوێ لە دەستی نەچێ، ئەفەرمووێ: (پێش ئەوەی بخەوی ویتر بکە). بۆ ئەو کەسانەی کە هەڵئەسنەوە بۆ شەونوێژ ئەسڵ وایە ویتر تەئخیر بکەن بۆ دوای شەونوێژ، یەعنی ئەمە بە پێی حاڵەتی کەسەکە ئەگۆڕێ، ئەگەر ئەزانی هەڵناسی بۆ شەونوێژ بەر لە خەوتن بیکە، ئەگەر هەڵئەسی بۆ شەونوێژ دوای ئەوەی کە شەونوێژەکەت تەواو ئەکەی ئاخر شت ویتر بکە، ئەمە بەم شێوازە جەمع و تەوفیق ئەکرێ لە بەینی فەرموودەکانی پێغەمبەر (ﷺ) لەسەر ئەم بابەتە. وە بەنیسبەت ئەوەی کە دوو ویتر لە شەونوێژێکدا ناکرێ ڕاستە ئەمە، ئەم قسەیە دەقیقە، ئەو بەڕێزانەی پێش خەوتن..، یەعنی گریمان تۆ ئەو شەوە گومانت وابوو کە شەو خەبەرێ نابێتەوە بۆ شەو نوێژ ویترت کرد، دوای شەو خەبەرێ بۆوە و هەڵسای شەونوێژت بکەی، شەونوێژ بکە، ویتر ڕێگر نییە لە شەونوێژ، بەڵام دوای شەونوێژ کە تەواوت کرد وی تر مەکەرەوە، چونکە لە یەک شەونوێژ دا پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: (لا وتران فی لیلة)، ئەفەرمووێ: (دوو بیتر لە شەوێکدا ناکرێ) مادام پێش خەوتن کردووتە ئێستا نوێژی شەو نوێژەکانت بکە، دوان، چوار، شەش، هەشت، دە.. هتد هەرچەند تاقەتت هەیە بیکە ویتر مەکە لە کۆتاییدا، چونکە تۆ ئەو شەوە ویترێکت کردووە ویترەکە کافیە، لەبەرئەوە بەم شێوازە نوێژی شەونوێژ وە نوێژی ویتر جەمع و تەوفیقی لەبەیندا ئەکرێ. خوای گەورەش زاناتره

لینک