26/12/2025 - 10:38 AM
36 بینراو

کارکردن لەپەخشی ئەو کەناڵانەی ڕەچاوی سنورە شەرعییەکان ناکەن.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: من لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کار ئەکەم، ئیشەکەم پەخشکردنە، کاتت دەوامەکەم یەک سەعاتی پەخشەکە ئەبێ گۆرانی بێت کە ئەبێت دای بنێم  دواتر فلیم و دواتر ماوەی منداڵان، ڕاستە من خۆم گوێ لە گۆرانی ناگرم لەبەر خوای گەورە، ئەم گۆرانیانەی لێرش پەخشی ئەکەم هەڕەمەکی دای ئەنێم لەبەر یاسای کەناڵەکە، هیچ مەبەستێکی خۆمی تیانییە، ئایا گوناهبار دەبم؟ ناشتوانم واز لە ئیشەکە بێنم.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر گۆرانییەکان گۆرانی ئافرەتی تیا دەر بکەوێ بەبێ ئەوەی کە بە باڵاپۆش بن، وە گۆرانییەکان گۆرانی پێهەڵدانی تیابێ بەسەر ئافرەت وە هەندێک کەلیماتی تیابێ کە تەحریز ئەکا لەسەر کاری خراپە، لەسەر بۆ نموونە ورووژاندنی لایەنی سێکسی ئینسان، لەسەر تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا هەموو ئەم گۆرانییانە حەرامن وە پەخشکردنیشیان حەرامە، لەبەر ئەوە ئەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی ئایا ئامانجی ئەم کەناڵە، پەیامی ئەم کەناڵەچییە، ئەگەر کەناڵەکە هیچ پەیامێکی نیە، دواتر تۆ باسی فلیم ئەکەی ئەو فلیمانە چین کەناڵەکە دواتر لێی ئەدا؟ ئایا کەناڵەکە پابەندە بەو مەرجە شەرعیانەی کە ئەو فلیمانی پەخشی ئەکا، ئەو گۆرانیانی پەخشی ئەکا ئەبێ مەرجە شەرعیەکانیان تیابێ؟ ئەگەر تیای نەبێ ئەو کاتە کارێک حەرام ئەبێ بەڕێزەکەم، ئەگەریش مەرجە شەرعیەکانی تیابێ ئەو کاتە هیچ گرفتی نییە وە دروستە، وە گۆرانییەکانیش وەکو عەرزم کردی مەرجە شەرعیەکانی تیابێ وە فلیمەکان مەرجی شەرعیان تیابێ وە کاری خراپەی تیا نەبێ وە پاڵنەر نەبێ بۆ کاری خراپە هیچ گرفتێکی شەرعی تیا نییە. خوای گەورەش زاناترە

لینک