جیاوازی نێوان خوێندنی قورئان و گوێگرتنی.
بەڕێزێک ئەپرسێ: من ڕۆژی وا هەیە مەجالم نییە قورئان بخوێنم بە مۆبایل گوێی لێ دەگرم، جائیزە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: بەڵێ، بەڵام ئەوەی کە بۆ مۆبایل گوێی لێ ئەگری مەیخەرە سەر ئەو خەتمەی کە ئەیخوێنی، چونکە گوێگرتن وەکوو خوێندن نییە، یەعنی بۆ نموونە تۆ خەتمێکت هەیە خەتمەکە قورئانە ئەخوێنێ ئەو ڕۆژە مەجالت نیە قورئان بخوێنی بەس گوێی لێ ئەگری، تۆ ختمەکەی خۆت ئەوەی کە بە خوێندن ئەکەی ئەوە با لە جێی خۆی بمێنێتەوە، گوێگرتنە کە خێرێکی گەورەت ئەگا، بەڵام با ئەوەندە بزانین کە خێری گوێگرتن وەکوو خێری خوێندن نییە، چونکە خێری خوێندن ئینسان بە زمان و بە عەقڵ و بە هەموو هەستەوەرەکانی بەشدار ئەبێ، ئیزافەتەن ئەوەی گوێشی لە قورئانەکە ئەبێ بەشدارە بێ، بەڵام گوێگرتن تەنها خێری گوێگرتنەکەت هەیە، کەواتە خێری خوێندن لە گوێگرتنی زیاترێکە وە گوێگرتن ناچێتە خانەی خەتمکردنەوە ئیللا مەگەر بۆ ئەو کەسانەی نەبێ هەر نەخوێندەوارن نازانن خۆیان قورئان بخوێنن، ئەوانە با بە خەتم گوێی لێ بگرن ان شاءالله خوای پەروەردگار خێری خوێندنی قورئانەکەیان بۆ ئەنووسێ. خوای گەورەش زاناترە
لینک