هەڵگرتنی گوڵی وشککراوە لەماڵدا
گشتی
بەڕێزێک ئەپرسێ: حوکمی گوڵی وشک کراوە چییە لە ماڵدا، مەبەستم لە چڵ و چەمکە گوڵەکانە کە دوای ماوەیەک وشک ئەبنەوە، ئایا جائیزە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ، هیچ موشکیلەی شەرعی نییە، وا کارێک نییە کە دەلیلێکی شەرعی هەبێ لەسەر ڕێگە پێ نەدانی، وە ئەمانە کاری جوانی و زینەن لە ماڵدا، وە لە شەرعە دروستە ئینسان سوود لەمانە بۆ بۆنەکەیان بۆ جوانیەکەیان ببینێ، وە بە دڵنیاییشەوە ئەم گوڵانە خۆیان ئەگەر بە دارەکانیشەوە بن گوڵ تەمەنێکی دیاریکراوی کەم و کورتی هەیە هەر وشک ئەبن، لە بەرەوەی هیچ گرفتی شەرعی تیا نییە. خوای گەورەش زاناترە
لینک