26/12/2025 - 02:32 PM
28 بینراو

نوێژە سوننەتەکان و جیاوازییان.

عبادات

بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەمەوێ زۆر بە ڕوونی لەسەر سوننەتەکان بزانم، سوننەتی موئەککەد و غەیر موئەکەد، (12) ڕكعەتە ئەزانم، بەس ئێستا شتی ترم بیستووە تکایە ڕوونی بکەرەوە بۆمان.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەو سوننەتانەی کە ڕەواتیبن وەکو پێغەمبەر لە حەدیسەکەی خۆیدا باسی ئەکا ئەفەرمووێ: (سوننەتەکان دوانزە ڕکعەتن) ، سونەنی موئەکەد، دوانی پێش نوێژی بەیانییە، چواری پێش نوێژی نیوەڕۆیە، دوانی پاش نوێژی نیوەڕۆیە، ئەمە ئەکاتە هەشت، دوانی پاش نوێژی مەغریبە، دوانی پاش نوێژی عیشایە، ئەمە ئەکاتە دوانزە، ئەم دوانزە ڕکعەتە پێغەمبەری خوا (ﷺ) موئەکەد بوون وە کردوونی، وە سوننەتی وەتر پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە سەفەر و لە حەزەریشدا تەرکی نەکردووە، ئەمانە ئینسان پابەند بێ پێیانەوە، لە غەیری ئەمانە ئەوانەی غەیر موئەکەدن لە ڕۆژێکدا بۆ نموونە ئێمە لە دوو ڕکعاتەوە نوێژی چێشتەنگاو ئەوەی کە پێی ئەوێ (ضحى) هەمانە تا (10) رکعەتیش ئەتوانی ئینسان زوحا بکا، گوتمان چوار ڕەکعەتی موئەکەدی پێشنوێژی نیوەڕۆمان هەیە، دوو ڕکعەتی موئەککەدی پاش نیوڕۆمان هەیە، دوانی غێر موئەکەدیشمان هەیە لە پاش نیوەڕۆ، واتە چوار بکەی لە دوای نیوەڕۆ، چوار ڕکەعەت سوننەتی غێر موئەکەدەمان هەیە پێش نوێژی عەسر، کە ئینسان بتوانێ بیکا، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ (رحم الله امرئا صلى قبل العصر أربعا)، (ڕەحمەتی خوا لەو کەسەی کە پێش نوێژی عەسر چوار ڕکعەت نوێری سوننەت ئەکا) دوو رکعەت سوننەتی پێش نوێژی مەغریبمان هەیە، دوو ڕکعات سوننەتی پێش نوێژی عیشامان هەیە، کە ئەمە بۆ غێر موئەککەدن، دوانی موئەکەدمان هەیە دوای عیشا، بەڵام دوانی غێر موئەکەدیشمان هەیە، واتە چوار لە دوای عیشا، دوانی موئەکەد و دوانی غێر موئەکەدمان هەیە، گوتمان سێ ڕکعەت ویترمان هەیە ئەمە لەگەڵ شەونوێژ ئەگەر کرا ئەخرێتە دوای شەو نوێژەکە، ئەگەر کەسێک شەو نوێژی نەئەکرد پێش ئەوەی بخەوێ ئەم سێ ڕکعەتە ئەکا لەگەڵ (10) ڕکعەت نوێژی شەو نوێژمان هەیە ئەگەر ئینسان توانی لە دوای سێیەکی شەو خەبەری بۆوە نوێژە سوننەتەکان، ئەمانە ئەو نوێژە سوننەتانەن کە ئینسان ئەتوانێ بیکا، جگە لەم نوێژانە ئەو نوێژانەمان هەن کە سوننەتی بە سەبەبن، واتە بە هۆکارێک سوننە وەک نوێژی چوونە مزگەوت، وەکو دوو ڕکات نوێژی دوای دەستنوێژگرتن، ئەمانەش دیسانە و ئەو نوێژانەن کە سوننەتن ئینسان بیانکات، بەس موئەکەدەکان وەکو عەرزم کردن ئەو دوانزە ركعەتەن ئەیڵێمەوە ە بۆ دڵنیا بوون: - دوو ڕکعەت پێش نوێژی بەیانی. - چواری پێش نوێژی نیوەڕۆ، دوای دوای نوێژی نیوەڕۆ. - دوانی دوای مەغریب. - لەگەڵ دوو ڕکعات دوای نوێژی عیشا. خوای گەورەش زاناترە

لینک