26/12/2025 - 02:37 PM
42 بینراو

خەساندن و نەزۆککردنی ئاژەڵە ماڵییەکان.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: پشیلەیەکی نێرم هەیە داوای مێ ئەکات، بە ڕاستی من مەجالم نییە مێی بۆ بێنم وە دوو دانەم پێ بەخێو ناکرێ،وە دوایی بەچکەکانی ناتوانم بخێو بکەم، ئایا گوناهبار ئەبم نەزۆکی بکەم؟ ئەڵێ: (من ئەم شیلەیەم بە بەخشین وەرگرتووە، واتە نەم کڕیوە گوناهبارم یان نا؟ حوکمی بەخێوکردنی چییە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: حوکمی بەخێوکردنی ئەم گیانلەبەرە ماڵیانە هیچ گرفتی شەرعی نیە بەڕێزان، وە لەوانەیە ئەگەر ئینسان ئیحسانەن وە بە جوانی بە خێویان بکا وە عەزیەتیان نەدا وە خزمەتیان بکا ئەمە کارێکی زۆر زۆر باشە، وەڵام ئەبێ ئاگامان لەوە بێ پشیلە پاشماوەکەی (پاشەڕۆکەی مەبەستم) پیسە، واتا ئەگەر میزی بەر شوێنێک بکەوێ کە نوێژی لێ بکرێ یا بەر فەرش بکەوێ ئەمان ئەبێ بشۆردرێن، وە نوێژ لەم شوێنانەدا دروست نییە کە میزی پشیلەی بەرکەوێ. سەبارەت بە حاڵەتی لە کارخستنی سێکسی ئەمانە، بۆ نموونە کەسێک پشیلەیەکی هەیە پشیلە ئەگەر لە ڕووی جنسییەوە ئەو کاتەی کە تووشی حاڵەتی ورووژاندنە ئەبێ، کاتی زاوزوێی هەیە تەبعەن حاڵەتێکی عودوانی بۆ دروست ئەبێ، تەبیعەتی تێک ئەچێ، وەکو بڵێی بەردەوام تەڕایی هەیە ئەو شوێنانە پیس ئەکا کە لێی ئەخەوێ، یا بەسەریدا ئەڕوا، ئەمانە هەمووی گرفتن بۆ ئەو خەڵکانە دروست ئەبن کە بەخێویان ئەکەن، تەبعەن لەم حاڵەتەدا ئێمە ئەڵێین خەساندنی حەیوان بۆ خۆی لە شەرعدا نەهی لێ کراوە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە چونکە جۆرێک لە تەعزیبی تیایە، بۆ نموونە ئێمە ئەگەر ئێمە لە حەیوانی گۆشتخۆردا ئەوەی (کە گۆشتی ئەخورێ، مەبەستم ئەوەیە گۆشت خوراوە) ئەم حەیوانانە و وەکوو مار، وەکوو بزن، وەکوو گا، وەکوو گامێش، وەکو وشتر خەساندنی ئەمانە شەرعیە، چونکە گۆشتیان خۆش ئەبێ وە گۆشتی زیاتر ئەگرن، وە ئەو حاڵەتی عودوانییان نامێنێ کە هەیانە ئەو بوغرایی و سەرکێشی و مەسەلەن حاڵەتی عونفوانەیان نامێنێ، بۆ ئەوانەی کە گۆشتیان ناخورێ وەکو پشیلە، کە ئێمە قسەمان لەسەر پشیلەیە، ئەگەر مەسڵەحەتێکی موئەکەد هەبێ وەکو عەرزم کردنەوە بۆ ئەم حاڵەتەی کە ئێمە باسی ئەکەین، کە ئەم برا بەڕێزەش باسی ئەکا کە پشیلەکە فیعلەن لەو حاڵەتانەیە کە تووشی ورووژاندن ئەبێ تووشی عودوانییەت ئەبێ چنگ ئەوەشێنێ، لەوانەیە پەلامار بدا وە ئەو حاڵەتی پیسکردنی جێگە و شوێنانەی بۆ دروست ئەبێ بۆ ئەم حاڵەتانە ئەڵێین ئاساییە ئینسان ئەگەر بیخەسێنێ بۆ ئەوەی لەم حاڵەتە ڕزگاری بێ، وە ئەمە مەسڵەحەیەکی مەشروعە، لە پێناو ئەم مەسڵەحە مەشروعەدا ئەتوانی بیکا، بەڵام بە مەرجێک تەعزیبی حەیوانەکە نەدرێ و بە ئاسانترین ڕێگە ئەم کارەی بۆ ئەنجام بدرێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک