26/12/2025 - 02:40 PM
36 بینراو

ژمارەی ئەو شیرپێدانەی حەرام دروست دەکات.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: ئایا ئەو منداڵەی کە شیر دەخوات بە یەک جار شیر خواردن حەرام دەبێت، یان دوو سێ جار؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: عولەما لەسەر ئەم بابەتە ڕەئیان جیاوازە، ئەحناف ئەڵێن: کەم و زۆری شیر تەحریم دروست ئەکا، وەئی ڕاجحیش لەسەر ئەم بابەتە کە زۆرینەی زانایان لەسەرن ئەوەیە پێنج جار شیر خواردن تەحریم دروست ئەکا، واتە ئەگەر کەسەکە پێنج جار شیری خوارد ئەو کات بەو پێنج جارە حەرام ئەبێ، سەبارەت بەم حاڵەتانی کە ئێمە هەمانە بەڕێزان ئێمە ئەگەر ئافرەتێک هێشتا هیچ نەبووە لە بەینماندا، ئەمانەوێ موبادەرە بکەین، ئەمانەوەی دەستپێشکەری بکەین بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری، کە بیستمان شیرمان خواردووە ئەسڵ وایە ئیحتیاتەن نەیکەین، یانی ئەسڵ وایە مادام شوبهەیەک هەیە لە شیر خواردن چونکە جاری وایە کە ئەڵێی چەند جار شیریان خواردووە ئەڵێ وەڵا نازانین بەس ئەوە دەزانین شیریان خواردووە، ئەم شوبهەیە تەحریم دروست ئەکا، با نەیکەین وە ئەو ڕەئیشی لەسەرە، بەڵام ئەگەر هاتو ئێمە ئێستا ژن و مێردێکمان هەن ئەم گومانە دروست بووە ئەو کاتە بە پێنج جار ئەگەر بۆمان دەرکەوت  بە تەئکید خواردوویانە ئەوجا جیایان ئەکەینەوە لە یەکتر، تا دەرنەکەوێ پێنجار چونکە ئەو حەدیسەی کە خاتوو عائیشە ڕیوایەتیەکە کە ئەفەرمووێ: (كان في ما نزل من القرآن، يحرمن عشر رضعات ثم نسخن بخمس متتاليات)، ئەفەرمووێ: (سەرەتا لە قورئاندا..)، دیار ئەمە یەکێک لەو ئایەتانەی کە نەسخ بۆتەوە، ئەفەرمووێ: ((10) جار شیر پێدان تەحریمی دروست ئەکرد، دواتر ئەم حوکمە نیسخ بەوە بە (5) جار) ،وە ئەوەی زۆرینەی زانایانی لەسەر ئەم فەرموودەیەی خاتو عائیشەیە کە بە (5) جار تەحریم دروست ئەبێ، وە ئەگەر (5)جارەکە شیری خوارد ئەو کاتە ئەگەر ژن و مێردیش بن دڵنیا بووین لەوە ئەبێ جیایان بکەینەوە، بەس ئەگەر هەر بیستومانە شیر خواردنێک هەیە ئێمەش موبادەرمان نەکردووە بۆ زەواجەکە باشتر وایە نەیکەین بۆ ئەوەی تووشی ئەم گرفتە نەبین خوای گەورەش زاناترە

لینک