پارێزەری کردن بۆ مامەڵەیەک کە سووی تێدایە.
بەڕێزێک ئەپرسێ: من مامەڵەیەکم لایە، کەسێک بڕی چل ملیۆن دینار پاری لە بانکێکی عێراقی وەرگرتووە، (سەیارەی پێ کڕیووە دیارە)، ئەوانیش زیادی خۆیان خستۆتە سەر، ئەڵێ: تا ئێرە کێشە نییە، (چۆن تا ئێرە کێشە نییە برای من؟ تۆ پارێزەری، ئەمە سووە بانق کە داویەتی بەم پیاوە، با چل ملیۆن دینار سەیارەی کڕیووە و زیادەی خۆی وەرگرتووە، ئەمە تائیرەی کێشەیە، ئەمە سووە)، دواتر بەڵام ئێستا بانق دەڵێ من غەرامەی ئاخریشم دەوێ لە بری (10) ساڵ دواکەوتن، لە کاتی دانەوەی قەرزەکە کە بڕی غەرامەکە (35) ملیۆن دینار. ئاخر بۆیە خوای پەروەردگار سووی حەرام ئەکا خۆی بڕی قەرزەکە (40) ملیۆنە ئێستا بەس کە سووەکەی کە چۆتە سەری (35) ملیۆنە، یەعنی سووەکە بە قەدەر قەرزەکەی لێ هاتۆتەوە لەسەر کابرای قەرزار. ئەم بەڕێزە ئەپرسێ: ئایا من وەک پارێزەرێكی یاسایی کار لەو کەیسە بکەم بە ماندوو بوون، ئەتحابی پارێزەرایەتی گوناهبار دەبم بۆ ئەم مامەڵەیەکە لە ئەنجامی ئەو غەرامە تەئخرییە لێ دروست بووە بۆتە سوو؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بە تەئکید، چونکە تۆ موعامەلەیەک ئەکەی کە بە سوو وەرگیراوە، پێغەمبەری خواش (ﷺ) لەعنەتی کردووە لەو کەسانەی کە سوو ئەخۆن، لەو کەسانەی کە سوو ئەدەن، وە لەعنەتی کردووە لەو کەسانەی کە شایەتن لە وەرگرتنی سووەکە، وە لەو کەسانەش کە کەفیلن یان کاتبن لە وەرگرتنی سووەکە، لەبەر ئەوە سوو شتێکی (محرم لذاته)یە، بۆ خودی خۆی حەرامە، هەر کەس شتێک بە شێوازێک لە شێوازەکان پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بگرێ بە شتێکی سووەوە هەبێ مەلعون ئەبێ، بۆیە ئەم عەقدەی کە ئەم بەڕێزە کردوویەتی (40) ملیۆنی بە سوو وەرگرتووە، دواتریش نەیداوەتەوە، (35) ملیۆن غەرامەی تەئخیری هاتۆتە سەر موعامەلەکە، لە کۆیدا حەرامە، جەنابت هیچ پەیوەندییەکت پێوەی نەبێ بۆ دینی سەلامەتە، حەرامە چونکە ئەو کارە خوای گەورەش زاناتره
لینک