09/01/2026 - 11:58 AM
5 بینراو

خواردن لەو چێشتخانانەی کە بۆفیەی کراوەیان هەیە.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: هەندێک چێشتخانە خواردن تیایدا مەفتوحە، هەر چەند بتوانی ئەخۆی، ئەوەی کە پێی دەوترێ (بۆفیەی مەفتوح)، بۆ نموونە نەفەرێك (25) هەزار دەدا جا بایی پێنج هەزار بخوا، یا بایی سەد هەزار بخوا، هەر بیست و پێنج هەزار دەدەین، لێرە خاوەن چێشخانە نازانێ موشتەرییەکەی بایی کەمتر یان زیاتر دەخوا لەو پارەیەی کە دەیدا، بە هەمان شێوە موشتەریەکەش نازانێ بایی کەمتر یان زیاتر لە پارەکەی دەخوا، ئایا خواردن لەو جۆرە چەشخانانە جائیزە یان نا؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هیچ گرفتی نییە بەڕێزان، ئەم بابەتانە یەعنی ڕاستە غەرەری تیایە بەڵام ئەمە پێی ئەوترێ غەرەری یەسیر، ئەو غەرەری تیایە کە شەرع عەفوی ئەکا، واتە شەرع چاوپۆشی لێ ئەکا، ئەم بەڕێزەی کە چێشخانەکەی داناوە ئەزانێ کەسێکە ئەچێ بۆ نموونە لەوانەیە بایی (10) هەزار، (15)هەزار، (20) هەزار، (25)هەزار ئەخوا ئەگەر زیاتر بخوا خاوەنی چێشخانەکە چاوپۆشی هەیە، ئەگەر کەمتر بخوا کڕیارەکە خۆی چاوپۆشی هەیە، چونکە ئێمە عەقدەکەمان زانیووە، زانیوومانە خواردن لەم مەتعەمە بە (25) هەزارە هەر وەک ئەوەی ئەچینە مەتعەمێک (واز لە بۆ فیر مەفتوح بێنین) چوار شیش کەباب داوا ئەکەین دوانیانمان بۆ ئەخورێ دوانەکەی کە بەجێ دێڵێین، سیانمان بۆ ئەخورێ دانەیەکی تر بەجێ دێڵێین، مریشکێک بانگ ئەکەین لە تێکی ئەخۆین، قاپێک برنج بانگ ئەکەین نیوەیمان بۆ ئەخورێ، چونکە ئێمە قەد چاومان لەوە نییە وەڵا بڵێین خۆی ئێمە سێ کەبابمان بۆ خورا کەبابێکی فەوتاند چونکە ئێمە خۆمان چووینەتە ئەم مەتعەمانە وە تەبیعەتی عەقدەکەمان زانیوە، کابرای خاوەن چێشخانەش تەبیعەتی عەقدی خۆی ئەزانێ، ئەو نادیارییەی کە لە ڕێنجی پارەکەدا دروست ئەبێ بۆ نموونە من لەوانەیە (5) هەزار زیاتر یان (5) هەزار کەمتر لەوەی کە ئەکرێ لە دەرەوە بیخۆم لەوەی بیخۆم ئێمە بە چاوپۆشی لەمەدا کردوومانە کێشەی نییە، هەر وەک ئەوە وایە بەڕێزان ئێمە بەیانی چینە حەمامی بازاڕ کە ئەچینە حەمامی بازاڕ خۆمان ئەشۆین هەیە لەوانەیە بە تەنەکەی ئاو پاک ئەبێتەوە، هەیە بەرمیلی ئاو بەکار ئەهێنێ، کابرای حەمامچی ناپرسێ خۆ عەدادی ئاوی بۆ دانانێ وەکوو بەنزین، عەدادەکە بڵێ وەڵا دوای تۆ ئەونە لیترت بە کارهێناوە، یا واللە تۆ ئەوەنە ماویتەتەوە لە حەمامەکەدا، هەر کەسێک ئەچێ خۆی ئەشوا و مەبلەغێکی مەقتوعی لێ وەرئەگرێ، ئەم چێشخانانەش هەروان، لەبەر ئەوە ئەمانە هیچ گرفتێکی شەرعیان نییە وە دروستن وە ئەو نەزانییە کەمەی کە هەیە حەرامی دروست ناکا لە ئەسڵی موعامەلەکەیە. خوای گەورەش زاناترە

لینک