دەستنوێژگرتنەوە لە براو و نەوەکانی برا.
گشتی
دایکم دەستنوێژی لە کوڕی برازاکەی ئەشکێت کە ئێستا تەمەنی (20) ساڵە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:بەڕێزێک ئەپرسێ: وەڵام: نەخێر، چونکە دایکت پوری برازاکەیەتی، وە ئەویش ئەبێ بە برازازای، لەبەرئەوە چەنیش بچینە خوارەوە برازا، برازا، برازازا، برا زازا.. هتد، هەموو ئەمانە هەر حەرامن، هیچیان چونکە بۆ حەرامییەتی بەینی پوور لەگەڵ برازادا، خوشکەزادا حەرامی موئەبەدە، چەند بڕۆینە خوارەوە هەر بە حەرامییدا ئەڕوا، وە قەد حەڵاڵ نابێ، لەبەر ئەوە دایکت دەستنوێژی لێی ناشکێ، وە ئەویش دەستنوێژی لە دایکت ناشکێ تەمەنی هەر چەنێک بێ
لینک