مامەڵە کردن لە ڕێی کۆمپانیای سویچەوە.
بەڕێزێک ئەپرسێ: لە کۆمپانیای سویچ بەرامبەر هەر ملیۆنێک (15) هەزار عمولە وەردەگرن.
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم عمولانە بەڕێزان ئێمە گوتومانە ئەوەی کە کۆمپانیا، یان حیسابی بانکی ئێف ئای بی ئەیکا لە ڕێی کۆمپانیای فاستپەی یان زێن کاشەوە، ئەمەی کە سیویچ ئەکا کە (15) هەزار وەردەگرێ بۆ هەر ملیۆنێک، هەموو ئەم موعامەلانە حەرامن، بۆ ئەوەی کە دەرباز بین لەم حەرامییەدا ئێمە ڕێگەیەکمان لەبەر دەست دایە، (وەلەو ڕێگەکە دیسانەوە ئەچێتە خانەی حیلە شەرع، بەڵام ناتوانین بڵێین حەرامە)، ئەویش ئەوەیە ئەم کۆمپانیایانە بچن پارە بە عوملەی تر بفرۆشن، یەعنی بۆ نموونە فاستپەی، یان زێن کاش، یا سویچ کە دیناری عێراقی ئەدەن بە کڕیارەکان، بە دۆلار پێیان بفرۆشن، کە بوو بە دۆلار ئەو کاتە عمولەی تێناکەوێ، ئەو کاتە تۆ ناڵی وەڵا من ملیۆنێکت ئەدەمێ بە ملیۆنێک و (15) هەزار، ئەو کاتە ئەڵێی کاکە ملیۆنێکت دەدەمێ بۆ ئەوەنە دۆلار، بە شەش سەد دۆلار، بە حەوت سەد دۆلار بەو شێوازە، کە بوو بە دینار و دۆلار ئەو کاتە زیاد و کەم بکا کێشەی نییە، بەڵام ئەگەر یەک عوملەی هەبێ ئەو کاتە کێشە دروست ئەکا، وە ڕیبایەکی سەریح دروست ئەکا، حەل بۆ ئەمە ئەوەیە بە دراوێکی تر بفرۆشن، یا ئەوەتا ئەم کەسانە واز لەم کۆمپانیا بێنن، خۆیان بچن ڕاستەوخۆ لە بانق ئیداع بکەن، ئەگەر ڕاستەوخۆ خۆیان لە ئیداعیان کرد ئەو کاتە بانق ئەگەر بۆ خۆی عمولەی ئیداع وەربگرێ کێشەی نییە، بەس ئەمان ئەچن ئەم ڕەسیدانە ئەفرۆشنەوە خۆیان پارەیان لە بانقا داناوە دواتر ئەم ڕەسیدانە بە خەڵک ئەفرۆشنەوە بە زیاتر بە هەمان دراو کە حەرامە. خوای گەورەش زاناتره
لینک