09/01/2026 - 12:08 PM
6 بینراو

کارکردن لای کەسێک کە دەستکاری کێش و بەرواری کاڵاکانی دەکات.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: من گەنجێکم تەمەنم (27) ساڵە نەخۆشی بەردەوامم لەگەڵ دایە، ئەپرسێ لەوەی کە ڕۆژانە لای کابرایەک ئیش ئەکا، دیارە ئەو پیاوە ئیشی مەوادێک ئەکا، (ناوی مەوادەکە نابم لەبەر ئەوەی کە پرسیارەکە زۆر ڕوون نەبێتەوە و دڵی کەس لەسەری گەرد نەگرێ)، بەڵام مەوادێکی حەڵال ئەفرۆشێ کەسەکە، با بڵێین پسکیتە، با بڵێین شتێکی خۆماڵی ئەفرۆشێ، بەڵام ئەڵێ ئەم کەسە لە کێشی ئەو شتەی کە ئەیفرۆشێ وەلحاسڵ خیانەت ئەکا، یەعنی غەش ئەکا، ئەڵێ بۆ نموونە ئێمە کە دای ئەنێین مەفروزە با بڵێین کیلۆیەک بێ ئەو کێشانەی کە ئێمە ئەیکەین، ئەو کێشانەی کە ئێمە کیلۆیەک نییە حەوت سەد گرامە، واتە سێ سەد گرامی لەوە کەمە کە ئێمە ئەیفرۆشین بە خەڵک، دوای ئەوە ئەڵێ ئێمە دەست کاری بەروارەکانیش ئەکەین، یەعنی بۆ نموونە کەسەکە کاڵاکە هی ساڵێک لەمەو پێشە لێی ئەنووسێ بەروارەکەی ئەمڕۆ دەرچووە، یاهی ئەم ساڵە بەرهەمەکە، بە هەنارە پرتەقاڵە هەر شتێکی تر هەیە، ئاماژە بە کۆنی ئەم بەرهەمە ناکا لە کاتێک کە کۆنیەکەی کاریگەری هەیە لەسەر کوالیتیەکەی.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە بەڕێزان ئەم کارە حەرامە، وەگەر بەڕێزیشت لای ئەم پیاوە ئیش بکەی هەر حەرامە، وە ڕزقەکە حەرامە وە کەسابەتەکە حەرامە، ئەم فرۆشیارە بەڕێزانە پێویست دەکا بەڕێزان ئێمە سادیق بین، پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: (ئەگەر کڕین و فرۆشتنتان کرد بە بێ غەش.. )، تۆ ئەم کاڵایەی کە فرۆشتووتە بەروارەکەی هی پارە بە خەڵک بڵێ هی پارە، هی ئەمساڵ بە نرخی خۆی بفرۆشە، هی پار بە نرخی خۆی بفرۆشە، کە تۆ ئەڵێی هی ئەمساڵە خەڵک ئەخەیتە چاڵ، تۆ درۆ لەگەڵ خەڵکدا ئەکەی، وە کوالێتی بەرهەمەکەی پار لەگەڵ بەرهەمی ئەمساڵ فەرەتی هەیە، خەڵک بزانی هی پارە بەو نرخە نایکڕێ، کەواتە ئەمە خاڵی یەکەم. خاڵی دووەم: دەستکاری کردنی کێشی کاڵاکە، ئەمەش خۆی بۆ خۆی حەرامێکی ترە، تۆ دزی ئەکەی، یەعنی تۆ چۆن ئەڵێی بە کیلۆ ئەیفرۆشی بەڵام لە کیلۆ کەمترە غرامی ئەو شتەی کە تۆ فرۆشتووتە، لەوانەیە موشتەریەکە هەستی پێ نەکا چونکە کەس ناچێ بیکێشێتەوە تۆ تەعلیبی ئەکەی، بەڵام خۆ خوای گەورە ئاگادارە وە موشتەریەکەش بەو وەزبە ئەیکڕێ کە تۆ پێت داوە، دواتر ئەمە وەزنەکە وەکو خۆی دەرناچێ بەدڵنیاییەو ئەمە حەرامە وە نەک پارەی شاگردەکە حەڵاڵە کە لەم بەڕێزەی وەرئەگرێ، نە خاوەنکارەکەش داهاتەکەی حەڵاڵەکە لەم جۆرە کە سابەتە پەیای ئەکا خوای گەورەش زاناترە

لینک