09/01/2026 - 12:10 PM
5 بینراو

وەرگرتنی بەخشین و کرێی ئەو نەشتەرگەریانەی کە حەرامن.

گشتی

بەڕێزێکی ئەپرسێ: ئەگەر دکتۆرێک نەشتەرگەری بکات کە خودی ئەو نەشتەرگەرییە حەرام بێت، دوای ئەوە دکتۆرەکە بڕێک پارە وەکو بەخشین (نەک حەقی ئیشەکە) بدا بە بەشێک لە کارمەندەکان، ئایا وەرگرتنی ئەو پارەیە دروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر، مادەم ئیشی دکتۆرەکە وە نەشتەرگەرییەکەی حەرامە وە ئەو پارەیە داهاتی نەشتەرگەرییەکەیە چ وەکوو بەخشین بیدا، چ وەکوو ئوجور بیدا هەر حەرامە، بۆ نموونە جوانکاری ئەو نەشتەرگەرییانەی کە بۆ جوانکاری کە ڕێگە پێ نەدراوە ئەکرێن ئینجا جوانکارییەکان بۆتۆکسە فیلەرە، بۆ نموونە لووتە، هەر وەسیلەیەکی تر هەیە، یا هەر ئەندامێکی تری جەستە هەیە کە پزیشکەکان بە شێوازێکی ناشەرعی جوانکارییان بۆ ئەکەن ئەو پەرستارە بەڕێزانە نێرسەکان کە لەگەڵیاندا کار ئەکەن داهاتەکەیان لەو عەمەلیاتانەدا حەرام ئەبێ، وە هەر کەسێکیش مەوادە تەجمیلەکەیان بۆ دێنێ هەر حەرامە کارەکەیان، وە هەر خەستانەیەکیش ڕێگە بەمە ئەدا ئەو جوزئەی لەم داهاتە نەشتەرگەرییانە پەیدا ئەبن هەر حەرامە، وە دروست نییە وە ئەمانەی لەعنەتیان لەسەرە، حەتتا ئەو دەرمانخانانەی مەوادەکانیان پێ ئەفرۆشن کاری ئەوانیش حەرام ئەبێ پێیان بفرۆشن، ئێمە گوتومانە جوانکاری بەو شێوازی کە ئەمڕۆ هەیە بووە بە خوو، بووە بە دیاردەیەکی خراپە، لێکەوتی زۆر خراپی لەسەر باری تەندروستی هەیە، ڕێگەی خۆش کردووە بۆ جۆرەها حەرام و کاری ناشەرعی، وای لێهاتووە خەڵک قەناعەتی بە خەڵقی خوا یەعنی بە دروستکراوەکانی خوا کە بۆی داناوە وە خوای پەروەردگار پێی بەخشیووە قەناعەتی پێی نییە ئەچێ دەستکاری ئەکا و ئەمە ئیسرافێکی زۆرە بۆ پارە، تێکەڵییەکی ناشەرعی دروست ئەکا، جگە لە لێکەوتە تەندروستییەکانی لەسەر زۆرێک لەو خەڵکانە، لەبەر ئەوە حەرامە ئێمە گوتومانە جوانکاری ئەگەر هاتو بۆ حاڵەتی تەندروستی بێ وە بۆ حاڵەتی پێویستی بێ ئەمەیان ڕێگە پێ دراوە، بەڵام ئەوەی کە بەداخەوە ئێستا هەیە لە سەدا نەوەت و هەشتی ئەگەر موبالەغە نەبێ ئەو حاڵەتی جوانکارییانەی کە ئەکرێ لە سەنتەرەکانیاندا ڕێگە پێنەدراوە خوای گەورەش زاناترە

لینک