خزمەتکردن لەڕیزەکانی سوپای ئەمریکادا.
بەڕێزێک ئەپرسێ: سەربازێکی موسڵمانی ئەمریکی نوێژکەر و ڕۆژووگر لە ڕیزی سوپای ئەمریکا حوکمی چییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێستا بەڕێزان ئێمە ئەو سوپایانەی کە ئەمڕۆ هەن بەتایبەتی ئەوانەی کە دژایەتی دەوڵەتانی ئیسلامی ئەکەن، وە دژایەتییەکی بێ پەردەی وڵاتانی موسڵمانان ئەکەن وەکو ئەمریکا، وەکوو بەریتانیا، وەکوو هەموو ئەو وڵاتانەی تر کە بەشێکن..،وەکو فەڕەنسا کە خاکی موسڵمانانیان داگیر کردووە، یا موسڵمانان و وە گەلانی موسڵمان ئەچەوسێننەوە، وە دژایەتی پەیامی ئیسلام ئەکەن بە بەرنامە، سەرباز بوون لەم سوپایانەیا کارێکی حەرامە وە کارێکی ڕێگە پێ دراو نییە بە هیچ شێوازێک، ئێمە ئەمڕۆ ئەبینین ئەمریکا ئەوەی ئەمڕۆ لە ئیسرائیل بەرامبەر بە فەڵەستین ئەیکا وە بەرامبەر بە ئەهلی غەزە ئەیکا بە پشتیوانی ئەمریکا و بە ئیقسادی ئەمریکی و بەجەیشی ئەمریکی و سەربازانی ئەمریکا ئەکرێ، ئەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کردی هەروا بووە، ئەوەی ئەمریکا لە عێڕاق کردی هەر وا بوو، ئەم سوپایە سوپایەکی داگیرکەرە، سوپایەکی بێ ویژدانە، سوپایەکە لە پشت هەمووخراپەکانی جیهانی ئیسلامییەوەیە، جگە لە دیاردە لە سەربازییەکانی لە مەسەلەی هاوڕەگەزبازی، لە مەسەلەی بەدڕەوشتی، لە مەسەلەی تێکدانی شیرازەی خێزان، لە مەسەلەی دژایەتی کردنی داب و نەریت و ئەخلاق و کلتووری گەلانی موسڵمان، ئەم سوپایەکە لەسەر ئەوە ئەکا، لەبەرئەوە بە هیچ شێوازە هاوکاریکردنیان، دەستباربوونیان، تەرجەمەکردن بۆیان، وا بوون بە ئەندام لەگەڵیاندا بە هەر شێوازێکی هاوکاری لەگەڵیان بێ ئینسان حەرامە وە کارێکی ڕێگە پێنەدراوە، وە لەگەڵ هەر سوپایەکی تریش کە هەمان پەیام و هەمان ئامانج وە بە هەمان شێواز ڕەفتار بکا لەگەڵ خەڵکانی موسڵماندا، خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ:﴿إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَىٰ إِخْرَاجِكُمْ﴾، ئەمریکا هەموو ئەمانەی کردووە، خوا ئەفەرموێ: ﴿أَن تَوَلَّوْهُمْ﴾، خوا نەهی ئەکا، وە تەحریمی ئەوە ئەکا ئینسان موالات نەک هەر ئەوەی سەرباز بێ لەگەڵیاندا هەر ئەگەر بە دڵ حەزیان لێ بکا، بە دڵ بە سەرکەوتنیان خۆشحاڵ بێ وە دەستبار و هاوکاری دەروونییان بێ هەموو ئەمانە دیسانەوە حەرامن، وە ئینسان ئەبێ بە بەشداریان لە هەموو ئەو خراپانەی کە ئەوان کردوویانە، بۆیە ئەسڵ وا ئینسان خۆی لەمە بپارێزێ، وە بە هیچ شێوازێک نەبێ بە سەرباز، نەبێ بە دەستبار بۆ کاری ئەم جۆرە سوپا و ئەم جۆرە جەیشە موفسیدانە لەسەر زەویدا خوای گەورەش زاناترە
لینک