09/01/2026 - 12:22 PM
9 بینراو

ئەو داهاتانەی لەڕێی حەرامەوە بەدەست هاتوون.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: مامۆستای بەڕێز من پرسیارم دەربارەی وەرگرتنی عموولەیە، لو ڤیدیۆیەکی تۆ بینیم بەڕێزتان گوتتان حەرامە، من کەوتوومە ئەو هەڵەوە وە بیستوومە زۆر خەڵکیش پارە واسڵ دەکات بۆ کارتی (FIB) بە عمولەی پانزە هەزار وە سێ هەزار، پرسیارەکەم ئەوەیە من کەوتومە ئەو حەرامیەوە چی بکەم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هەموو ئەوانەی کە ڕەسید (FIB)یان لە ڕێی فاستپەی و زێن کاش یان هەر کۆمپانیایەکی تر وەکو سویچ کڕیوەتەوە، ئەو خێرانەی کردوویانە خواردنی بە خۆیان حەرامە، ئەبێ ئەو پارانە بکرێ بەخێر، ڕەئس مالی خۆیان چەنێکە، دەستمایەکانی خۆیان چەنێک وەری بگرنەوە، هەر زیادەیەک لە ڕێی ئەو کەسابەت و مامەڵەیەوە چۆتە سەر حیسابەکانیان بە خۆیان حەرامە، پێویست بیکەن بە خێر، بیدەن بە خەڵکانی هەژار، خەستخانەکان، نەخۆشەکان، پڕۆژە گشتییەکان، پرد، ئەم بابەتانە بۆ خۆیان حەرامە، ئەبێ بیدەنەوە بە بەرژەوەندی گشتی. خوای گەورەش زاناتره

لینک