داهاتی موڵکی میراتی کە بەناوی کەسێکی دیاریکراوەوە کرابێت.
بەڕێزێک ئەپرسێ: مامۆستای بەڕێز پرسیارێکم هەیە: دایکم خانوویەکی هەیە هی باوکمە باوکم کە مردووە بە جێی هێشتووە، بەڵام بە ناوی دایکمەوەی کردووە، ئێستا دایکم خانووەکەی بە کرێداوە ئایا بەشی منی تیایە؟ تەبعەن (ئەڵێ خانووەکە بە پارەی باوکم کڕاوە بەس بە ناوی دایکمەوەیە).
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە ئەبێ بپرسین بەڕێزان ئایا خانووەکەکە بەناوی دایکتەوەیە باوکت بە دیاری داویەتی بە دایکت؟ واتە (کە کڕیویەتی کردوویەتی بەناوی ئەوە وتوویەتی بۆ خۆت؟) یان ئەوەتا لەبەر زەریبە کردوویەتی بە ناوی ئەوەوە، یان هەر وەکوو ئیجرائێکی شەکلی کردوویەتی بە ناوی ئەوەوە نەک بەو نیەتی بیدا بەو، ئەگەر بەو نیەتە نەیکردووە بە ناوی ئەوە کە بیدا بەو، ئەو خانووە میراتییە وە دایکت یەک لەسەر هەشتی ئەو میراتییەی بەر ئەکەوێ، جەنابت ڕەگەزەکەت نازانم چونکە باست نەکردووە کە بەوەی کە جەنابت کوڕی یا کچی ئەم خاتوونەی، ئەگەر ئەوەش مەسەلەن تۆ کوڕی بی (ئەگەر بەس تۆی هەبی) باقی پارەکە بەر تۆ ئە کەوێ، ئەگەر مناڵی تری هەبێ ئەو کاتە وەلحاسڵ گرنگ ئەوەیە قسەکە لەسەر ئەوەیە دایکت یەک لەسەر هەشت شتی هەیە لەم خانووە، ئەگەر خانووەکە هی ئەو نییە وە ئیننەما مەسەلەن بە موجەڕەت کراوە بە ناوی وەکو ڕۆتین، وەکو ئیجرائێکی ئیداری، بەڵام ئەگەر باوکیشت پێی بەخشیبێ ئەو کاتە بەڵێ هی خۆیەتی، داهاتەکەی، موڵکییەتەکەی هی خۆیەتی، مناڵەکانی تر یان میرانگەرەکانی تر بۆیان نییە داوای پارەی لێ بکەن
لینک