09/01/2026 - 12:27 PM
6 بینراو

دوورینی جلوبەرگ بۆ خەڵکانی ناموسوڵمان.

بەڕێزێك ئەپرسێ: من کاری بەرگ درووم، زۆر کەس دێن جلیان بۆ دەدوورم خەڵکی خۆمان، بیانییەکان، وەک ئەمریکی، مەسیحی، وە جولەکە و زۆری تر، ئایا جائیزە؟ یان بۆ کەسانی زاڵم من جل بدوورم؟ چونکە کاسپیم لەسەر ئەم کارەیە، هەر کەس دێ پارەی خۆی ئەداو جلی بۆ دەدوورم.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: هەر کەسێک بێ، هەر جلێک شەرعی بێ تۆ ئاسایە بۆ خەڵک دووری بەڕێزان، یەعنی بۆ نموونە بابەتی سەربازی نە، بەڵام جلێکە پانتۆڵێکە ئەیدووری بۆ نموونە بۆ پیاو، قەمیسێکە ئیدووری بۆ پیاو، مانتۆیەکە ئەیدووری، هەر جلێک لەبەرکردنی شەرعی بێ دوورینیشی شەرعیە، هەر جلێک لە بەرکردنی شەرعی نەبێ ئەو کاتە دوورینیشی بۆ موسڵمان یا جولەکە یا مەسیحی شەرعی نییە بیدووری، ئەمە خاڵی یەکەم. خاڵی دووەم: ئەمێنێتەوە سەر ئەوەی کە بۆ کەسانی زاڵم، تەبعەن تۆ داعی بپرسی بڵێی تۆ زاڵمی یا مەزڵومی؟ ئەمە هیچی تۆ نییە، بەڵام ئەو خەڵکانەی کە ئەزانی پارەکەیان حەرامە وە کەسانەی ئەزانی ئەم جلانەی تۆ لەبەر ئەکەن زوڵمی پێوە ئەکەن، حەرامی پێ ئەخۆن، تەعدای پێ ئەکەن، ئەو کاتە تا دوور بی لە دوورینی جل بۆ ئەمانە باشترە، چونکە جارێکیان پیاوێک هاتە خزمەتی شێخ حەسەنی بەسری لێی پرسی، گوتی: من تەنها جل ئەدوورم بۆ خەڵکی زاڵم، گوتی: من بەر ئەو ئایەتە ئەکەوم کە خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ: ﴿وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا﴾، واتە: (خۆتان مەدەنە پاڵ کەسانی ستەمکار)، ئیمامی حەسەنی بەسری فەرمووی: (نا، تۆ بەر ئەو ئایەتە ناکەوی، تۆ خۆت لە زاڵمەکان حسێب ئەکرێی کە جلیان بۆ ئەدووری، ئەوە بەر ئەو ئایەتە ئەکەوێ کە دەرزیەکە بە تۆ ئەفرۆشێ) ، یەعنی ئەم بابەتە زۆر زۆر ورد، کەواتە ئینسان خۆی لە تێکەڵی خەڵکی زاڵم بپارێزێ، وە هیچ هاوکارییەکیان نەکا بە تایبەتی ئەو خەڵکانەی کە ئێمە ئەزانین لەوانەیە هەموو داهاتەکەیان دزی و گەندەڵی و پارە خۆری و لەسەر بنەمای ڕووتکردنەوەی میللەت بێ، ئینسان پارە لەمانە بە هیچ شێوازێک وە مامەڵەی خۆی تێکەڵ بە حەرامی ئەوان نەکا، وە داهاتی حەرامی ئەوان نەکا، وە جلیشان بۆ نەدوورێ، بەڵام ئەوانەی تر وەکو عەرزم کردن ئەگەر جلەکان جلێکی مەدەنی بن وە شەرعەن ڕێگە پێدراون لەبەرکردنیان ئاساییە ئینسان بیان دوورێ

لینک