09/01/2026 - 12:42 PM
8 بینراو

کڕین و فرۆشتنی ئەکاونتی سۆشیال میدیا.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: ئێستا لە سۆشیال میدیا بە گشتی و لە تیکتۆک بە تایبەت فرۆشتن و کڕینی ئەکاونت پەیدا بووە، زۆر کەس هەیە کە ئەکاونتێک دروست ئەکات بە پۆستی ئیسلامی ئەکتیڤی ئەکات، دواتر ئەیفرۆشێتەوە و زۆر جار کەسێک ئەیکڕێت پۆستی ناشەرعی تێدا پۆست دەکات، حوکمی ئەمە چییە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەو کەسانەی ئەمی ئەکاونتەیان هەیە نابێ بیفرۆشن بە کەسێک کە بزانن بۆ کاری حەرام یا بۆ کاری خراپە بە کاری دێنێ، ئەگەر ئێمە شتێکمان هەبوو بۆ نموونە دەمانچەیەکمان هەیە ئەیفرۆشین بە کەسێک کە ئەزانین ئەم کەسە چەتەیە، بۆ ڕێگری، بۆ دزی، بۆ خواردنی مافی خەڵک بە کاری دێنێ، فرۆشتنی ئەم دەمانچێ بەم کەسە حەرامە، فرۆشتنی ترێ بە کەسێکە بزانین ئەیکا بە مەشروب حەرامە، فرۆشتنی ماست بە کەسێک بزانی وەک مەزە بە کاری دێنێ حەرامە، لەبەر ئەوە هەر فرۆشتنی هەر شتێ بە کەسێکە بزانین بە شێوازێکی ناشەرعی بەکاری دێنێ فرۆشتنی ئەو شتە بەو کەسە حەرامە، ئەم ئەکاونتانە ئێمە بەر لەوەی بیانفرۆشین چونکە ئەم ئەکاونتانە ئەکاونتی ئیسلامین، بینەر و جەماوەرەکەیان خەڵکێکن کە هەواداری ئەو بابەتانەن، بیفرۆشین بە خەڵکێك دوای خەڵک بچێ لە ژێر ئەم ناوەیە شتی خراپی پێ بڵاوکاتەوە حەرامەوە بە هیچ شێوازیەک دروست نییە، ئەگەر فرۆشتمان ئەبێ بیفرۆشین بە کەسێک کە بۆ کاری باش بە کاری دێنێت، ئەگینا داهاتەکەی حەرام ئەبێ، وە هەر دروستکردنیشی بەو نییەتە وە یاری کردن وەختوکەدانی عاتیفەی خەڵک بۆ ئەوەی کە بینەری کەناڵەکەی تۆ بێ وە بەشداری کەناڵەکەی تۆ بێ وە دواتر تۆ بچی ئەم کەناڵە تەنها بۆ بازرگانی کردن و سەرمایەداری پێوە کرد کەناڵەکە بەکاربێنی، بچی بیفرۆشیتەوە وە خەڵک بە شێوازێکی نامەشروع بە کاری بێنێ بە تەئکید ئەم کارە کارێکی حەرامە، وە داهاتەکەشی حەرامە خوای گەورەش زاناترە

لینک