وەرگرتنی شیربایی و شێوازی گێڕانەوەی.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئێمە ساڵی (1996) وەزعی داراییمان خراپ بوو، (دیارە ئەم بەڕێزە پرسیاری لەسەر ئەوەیە، ئەڵێ): باوکم خوشکێکی ئەوی داوە بە شوو، پێنج هەزار دیناری ئەو کاتەی وەرگرتووە وەکوو شیربایی لە ماڵەکە، ئەڵێ ئەو کات بە ناچاری وەری گرتووە، ئێستا ئەیەوێ بیگێڕێتەوە، پرسیارەکەی لەسەر ئەوەی چۆن بیداتەوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان بابەتی شیربایی خیلافی فیقهی لەسەرە بەوەی کە ئایا تا چەند حەڵاڵە یا حەرامە؟ هەندێک لە عولەما بە حەرامی نازانن، لەبەر ئەوەی ئەڵێن خوای پەروەردگار لە قورئاندا ئاماژەی بەمەی کردووە بە سەراحەت لە بابەتی قیصەکەی شوعیب لەگەڵ حەزرەتی مووسا، کە بە حەزرەتی موسا ئەفەرمووێ ﴿إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَىٰ أَن تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ ۖ ﴾، (هەشت ساڵ شوانیم بۆ بکە کچێکمت ئەدەمێ)، ئەمەی شوعەیب وەریگرتووە لە موسا هەشت ساڵ شوانی ئەمە بەو ناوە شیرباییە، چونکە کچەکەی ناداتێ تا هەشت ساڵ شوانی بۆ خۆی نەکا، ئەمە باسی مارەیی کچەکەی تیا نییە، مارەیی کچەکە مەوزوعێکی ترە، ئەمە خاڵی یەکەم. بەڵگەی دووم: کە دەیهێننەوە ئەڵێن پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمویەتی:(تۆ ئەوەشی هەتە هی باوکتە)، لەبەر ئەوە ئەڵێن پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە وای فەرمووە باوک بۆی هەیە بەشێک لە دارایی کچ بۆ خۆی وەربگرێ، حەتتا هی کوڕیش، یەعنی ئێستا بۆ نموونە هەر باوکێک ئەگەر کوڕەکەی پارەی هەبێ عولەما فەرموویانە باوک لە پارەی کوڕ ببا بە دز لە قەڵەم نادرێ، وە دەستیشی نابڕدرێ، بە پێچەوانەی کوڕ لە پارەی باوك ببا. کەواتە عولەما بەم ئیعتیبارانە ئەفەرموون پارەی شیربایی حەرام نییە. ئەگەر ئەم لەسەر ئەو ڕەئیەیشە بۆ نموونە، ئەو ڕەئیەی پێ پەسندە شیربایەکە حەرام وەری گرتووە، ئەو کاتە ئەو پێنج هەزارە ئەو ساڵەی کە وەری گرتووە ئێمە دێین تەخمینی ئەکەین، قیمەی شیڕایی ئەو پێنج هەزارە لەو کاتەدا کۆمەڵێک کاڵا وەردەگرین، ئەم کاڵایانە کە بای پێنج هەزار بوون لەو کاتەدا ئێمە دێین بزانین ئەو کاڵایانە لە ئێستادا بە چەنێکن، بە ئەهلی خیبرە ئەڵێین پێنج هەزار ساڵی (1996) با بڵێین چەند مەتر ئەرزی ئەکرد، وە چەند مسقاڵ ئاڵتونی ئەکرد، وە چەند سەر حەیوانی کردووە وە بۆ نموونە کرێی دوکانێک چەند بووە لەو کاتەدا، ئێستا دێین بەراوردی هەموو ئەمانە ئەکەین پێکەوە مەبلەغێک ڕێژەیەکی چۆن ئەڵێی مامناوەند لە کۆی ئەمانە وەردەگرین، پێنج هەزارەکە تەخمین ئەکەین، ئێستا چەندی کرد باوکت ئەوەنە بگێڕێتەوە بۆ ئەو ماڵە گرفتێکی شەرعی تیا دروست نابێت. خوای گەورەش زاناتره
لینک