09/01/2026 - 01:26 PM
9 بینراو

پڕکردنەوەی کەیسی ساختە بەمەبەستی بەدەستهێنانی مافی پەنابەری.

گشتی

بەڕێزێک ئەپرسێ: ئایا نووسینی کەیسی پەنابەری بۆ ئەو کەسانەی کە دەچنە ئەوروپا وە داوای ئیقامە ئەکەن وە خۆیان بە پەنابەر لە قەڵم دەدەن حەرامە یان حەڵاڵ؟ واتە تۆ بۆ بڕێک پارە کەیسێک ڕێک دەخەیت بۆ ئەو کەسە بۆ نموونە دەڵێیت لێرە هەڕەشەی لێ کراوەیە هەر شتێکی تر بەڵام ڕاستیدا واش نییە تەنها بۆ ئیقامە وەرگرتن بێت.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە یەکێکە لەو بابەتانەی کە گرنگە خەڵکی موسڵمان حوکمەکەی بزانێ بەڕێزان، پڕکردنەوەی کەیسی درۆ (لەگەڵ ڕێزمدا) کەیسی بێ بنەما بە مەبەستی وەرگرتنی ئیقامە یا دەستکەوتنی هەر داهاتێکی نامەشروع ئەمە کارێکی حەرامە، وە هەر دەستکەوتێک وە داهاتێک لە دەرئەنجامی ئەم کەیسە درۆیانە دەست دەکەوێ لە مەعاش، لە بابەتی سۆشیال، لە هەر ئیمتیازییەکی تر هەموو ئەمانە حەرامن، وە بوونمان لەو وڵاتانە ئێمە شەرعیەتی درۆکردنمان پێ نادا، مانەوەمان نابێ لەسەر بنەمای درۆ بێ، با ئەو وڵاتانە مەسیحیش بن، ئەوان چاکە لەگەڵ ئێمە ئەکەن، پەنای ئێمە ئەدەن، وە هاوکاریمان ئەکەن لەو ڕووانەوە، ئەمانە بەشێکە لە چاکەکاری، نابێ ئەمن لەسەر بنەمای درۆ کردن بێ، ئەگەر کەسەکە فیعلەن کەیسێکی ڕاستەقینەیی هەیە وە کەسەکە کێشەی هەیە یا کەسەکە حەز ئەکا لەوێ بژی مەفروزە سادیقانە کەیسەکەی چۆن ئاوا باس بکا، بەڵام هەر درۆکردنێک وە هەر پێچ و پەنایەک بە ئەم بەسی دەستخستنی ئەو کەسانە هەر وەکوو درۆیەک وایە کە ئێمە لێرە بیکەین، یەعنی ئێستا ئێمە ئەگەر درۆ لەگەڵ کەسێ بکەین لە پێناو ئەوەی پارەمان با خۆمان وەکو فەقیر، وەکو خاوەن کێشە نیشان بدەین وە ئەو لەسەر بنەمای ئەوە پارەمان بداتێ، ئەم پارانە حەڵاڵن؟ نەخێر، لە ئەوروپاش هەر هەمان حوکمی هەیە، بۆیە کارەکەی جەنابیش ئەگەر ئەزانی کەیسەکان ڕاست نین وە درۆن پڕکردنەوەی کەیسەکان حەرامە خوای گەورەش زاناترە

لینک