09/01/2026 - 01:28 PM
12 بینراو

قورئان خوێندن بەپاڵکەوتنەوە درووستە؟

عبادات

بەڕێزێک ئەپرسێ: بێ زەحمەت مرۆڤ ئەتوانێ بە پاڵکەوتنەوە لەسەر مۆبایل قورئان بخوێنێ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:بەڵێ، هیچ ئیشکالی نیە، هەر چەند ئینسان تەئەدوبەن لەگەڵ قورئاندا باشتر وایە بە باشترینی شێوە وە لە جوانترین هیئەتدا قورئان بخوێنێ، ڕوو بە قیبلە قورئان بخوێنێ، بەڵام ئەگەر ئینسانەکە جاری وا هەیە نەخۆشە، هیلاکە، ماندوو، ە یا موڕاجەعەی قورئانەکە ئەکاتەوە، یا لەسەر جێگەی نووستنە ئەیەوێ قورئان بخوێنێ ئەمانە هیچ ئیشکالی شەرعی تیا نییە، ئەگەر توانیشی تا بە ڕێکوپێکی و بە ڕوو بە قیبلەو بە دەست بە دەست نوێژ قورئان بخوێنێ خێری زیاترە خوای گەورەش زاناتره

لینک