زیکر کردن و قورئان خوێندن لەحاڵەتی لەشگرانیدا
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئایا لە حاڵەتی لەشگرانیدا ئەتوانی هەندێک زیکر بکەی، یا شایەتومان بێنیت، ئەگەر لەو کاتەیان نەتوانی غوسڵ دەربکەیت، هەتا ئەو کاتەی خوسڵ دەردەکەیت بیەوێت لە زیکرەکان دانەبڕێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان تەنانەت قورئان خوێندن و زیکرکردن و گوێگرتن لە قورئان و ئەمانە هەمووی شەرعییە لە کاتی لەشگرانی دا، ئەوەی کە ناشەرعی دەستێوەدانی قورئانە، یا مانەوەیە لە مزگەوتدا ئەمانە ناشەرعین، بە دەر لەمە ئینسانێک ئەگەر حاڵەتی لەشگرانی هەبێ شەو زیکرەکانی پێش خەوتن بخوێنێ، یا بۆ نموونە کە زیکرەکان قورئانیان تیایە وە مەعوذەتەینی تیایە و ئایەتی کورسییان تیایە وە هەر قورئانێکی تریش کە لەبەری بەو بیخوێن یا لەسەر شاشە بیخوێنێ هیچ گرفتێکی شەرعی نییە، گرنگ ئەوەی ئەم بەڕێزە دەست لە قورئان نەدا ئەوەی لەسەر حەرامەد.
لینک