09/01/2026 - 01:38 PM
9 بینراو

بۆچی ئاژەلە دڕندەکان ئاژەڵە لاوازەکان دەخۆن؟.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: هۆکار و حیکمەت چییە لەوەی ئاژەڵی دڕندە ئاژەڵی لاواز و بێ دەسەڵات دەخوات؟ ئەم بەڕێزە دیارە ئەڵێ: جاری وایە کە شێرێک ئەبینم یان پڵنگێک ئەبینم ئاسکێک دەخوات بە زیندوویی زۆر ئازارم پێ دەگا، پرسیارەکەی من ئەوەیە من بەرگەی ئەو دیمەنانە ناگرم، خوای پەروەردگار بۆچی بەو شێوەی ئەوانی کردووە بە ئازار و ڕاکردن وجەرگ سووتان، چارەنووسیان کۆتایی دێت، بیر دەکەمەوە کە بۆچی خوا ژیانی ئاژەڵانی ئاوا بە شپرزەیی دروست کردووە، نەدەکرا بە جۆرێکی تر ڕێکی بخستایە؟وەک موسڵمانێک پرسیارم کردووە، هەندێک شت بە مێشکمدا دێت حەز دەکەم وەڵامەکەی بزانم.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزەکەم ئەم بابەتە سوننەتی سروشتی خوای پەروەردگارە، وە ئەم حاڵەتانەی کە ئێمە بە نەرێنی تێئەگەین حاڵەتی لایەنی لە ڕووی زانستییەوە زۆر سوودی تیایە بۆ ئەو ئاژەڵانە، هەر بە نموونە ئەڵێن ئەو ئاژەڵانەی لە ژینگەیەک ئەژین مەترسی ئەو حەیوانە دڕندانەیان لەسەر نییە زوو پەکیان ئەکەوێت، موعەڕەزن بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشی بن، لەبەرئەوە لەو ژینگە کراوانەی کە ئەگەر ئاژەڵی دڕندەی تیا نەبێ بە مەجبووری ئەچن ئاژەڵی دڕندە دێنن، چونکە ئەو ڕاکردن و سەڵەمینەوە و ترس و ئەو حاڵەتانە بۆ ئەم حەیواناتانە زۆر بەسوودن ئەم لە لایەک، لە لایەکی تر ئەم حەیوانانە کە بۆ نموونە دڕندەکان کە ئەچن و ئاژەڵانە ئەخۆن زۆربەی کات ئاژەڵە نەخۆش و لاواز و بە تەمەنەکانیان بەرچەنگ ئەکەوێ، چونکە ئاژەڵ و چست و چالاک و گەنجەکان ئەوانە ئەمان دەرەقەتیان نایەن یان پێیان ڕاناگەن، ئەمانەش خۆی بۆ خۆی سوننەتی پەروەردگار وایە، ئەوە ڕیسای کلینێکە بۆ ژینگە ئەگەر ئەم ئاژەڵانە ئەم ئاژەڵە نەخۆش و پیر و پەک کەوتانە نەخۆن ئەمانە ئەمرن، دواتر بۆگەن ئەکەن، دواتر ژینگە پیس ئەکەن، لەبەرئەوە سورەتی خوا وایە، ئەوەی کە دڕندە ئەیخوا ئەیخوا، ئەوەی کە لە دڕندە ئەمێنێتەوە باڵندەکان ئەیخۆن، ئەوەی لە باڵندە ئەمێنێتەوە حەشەڕاتە بچووکەکانی ئەیخۆن، کە ئەمە ڕیسای کلینێکی زۆر زۆر موڕەتەبە بۆ ژینگە، بۆیە ئێمە ئەبێ سوپاسی خوا بکەین کە ئەم شێوازە هەیە، وە سروشتی ژیانیش وایە مەسەلەن تۆ واز لە پڵنگ وشێر بێنە، جەنابت بۆ کە مریشکێک سەر ئەبڕی خۆت بۆ خۆت پێت شەرعیە و پێت توندوتیژی نییە، بۆ کە مەڕێک سەر ئەبڕی گۆشتەکەی ئەیخۆی، مانگایەك سەر ئەبڕی گۆشتەکەی ئەخۆی، هەموو ئەمانە خوای پەروەردگار سونەنی کەونین دایناون، وە پەروەردگار ئەرحەمو ڕاحیمینە، وە حوکمی پەروەردگار حوکمێکی عەدلە، ئەمانە وەکو عەرزم کردن حیکمەت لە بوونیانە هەیە، مەرج نییە ئێمە هەموو حیکمەتەکان بزانین، بەڵام ئەو حیکمەتە ڕووکەشانەی کە ئێمە ئەزانین ئەوەیە کە خوای پەروەردگار ئەم ئاژەڵانە وە ئێمەیشی هەروا دروست کردووە، ڕزقمان لەسەری یەکتر بێ، ئەوانە تۆ مەسەلەن ئاسکێک ئەبینی ئەمرێ، بەڵام لە هەمان کاتدا، ئەی بەزییت نایەتەوە بۆ ئەوەی کە شێرێک حەوت بەچکەی هەیە و خەریکە بەچکەکانی ئەمرن لە برسا، ئێ ئەگەر ئەو ئەوە نەخوا چی بکا؟ یان ورچێک مەسەلەن ماسی ئەخوا ئەگەر ماسیەکە نەخوا بەچکە ورچەکان ئاگات لەوە نییە کە لە برسا ئەمرن، لە برسا بۆ نموونە ڕەق ئەبنەوە، لەبەر ئەوە ئەمانە هەمووی حیکەمی خوای پەروەردگارن، وە تەسەلسولێکن، زنجیرێکن ئەڵقە بە ئەڵقە پێکەوە گرێدراون، ژیان بەم شیوازە سەقامگیر بووە، وە بەم شێوازە ژیان بەردەوامی هەیە، لەبەر ئەوەی ئەوە بگەڕێرەوە بۆ خوای پەروەردگار، خوای پەروەردگار حیکەمی خۆی هەیە لەو مەوزوعەدا، دڵت گەرد نەگرێ لەسەر ئەو مەوزوعە. -

لینک