نەگەڕاندنەوەی قەرزی خاوەن قەرزەکان بەبێ پاساوی شەرعی
وەڵام:بەڕێزێک ئەپرسێ: من دوو دەفتەر دۆلار و پەنجا وەرەقم بە قەرز داوە بە کەسێکی تر، (پرسیارەکەت دوور و درێژە ئەوەنەی کە لێی حاڵی بووم ئەوەیە، ئەم بەڕێزە پارەیەکی داو بە کەسێک بۆ ئەوەی هاوسەرگیری پێ بکا، ئەم بەڕێزە هاوسەرگیری کردووە دواتر پارەکەی بۆ نەگێڕاوەتەوە، چوون پارەکان داوە بە پرۆسەی هاوسەرگیری کەسێکی تری هەر ئەو ماڵە، دوای هەر پارەکەیان بۆ نەگێڕاوەتەوە چون شتیان پێ کڕیوە، خانو، و سەیارەیان پێکڕیوە، ئەم بەڕێزە پارەکەی زۆر زۆر دواکەوتوە)، ئەڵێ: بۆ چەند ساڵێک ئەبێ قەرزەکە دوا کەوتووە، پارەکانیان بە کار هێناوە بەبێ ئەوەی من ئاگادار بم، ئێستا من ئەو پارەیەی کە هەیە حوکمەکەی چییە؟ ئەگەر خاوەن قەرزەکان یەعنی (باسی خۆی ئەکا) ئەڵێ: ئەگەر من زەختیان لێ بکەم وە فشاریان لەسەر دروست بکەم کە پارەکەم بۆ بگێڕنەوە تووشی گوناح ئەبم؟ چونکە لە بنەڕەتدا ئەم پارەیەم بە قەرز پێداون بۆ کارێك بۆ دواتر هاتۆتەوە بەر دەستیان و دووبارە بەکاریان هێناوەتەوە دواتریش زۆر زۆر لە ماوەی خۆی تەئخیر بووە، ( تەفاسیلی زیاتری تیایە من حەز ناکەم بچمە ناو تەفاسیلەکانەوە).
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە کارێکی خراپە کە قەرزارەکان لەگەڵ خاوەن قەرزەکان ئەیکەن، ئەو بەڕێزانەی کە قەرزمان ئەدەنێ وەکو خێر ئەمان دەنێ، دەستگیرۆیی و هاوکاریمان ئەکەن، ناکرێ ئێمە سوء ئیسفادە لە پارەی ئەو خەڵکانە بکەین، یەعنی تۆ ئەچی کەسابەت بە پارەی قەرزی خەڵکەوە ئەکەی، ئێ خۆ خەڵک خۆی چاوی هەیە و دەستی هەیە و پێویستی بە پارەیشە و عەقڵیشی پێ ئەشکێ کەسابت بە پارەوە بکا، ئەم بابەتە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: (مطل الغني ظلم)، ئەفەرمووێ: (گڵدانەوەی پارەی خاوەن قەرز قەرزار، ئەگەر پارەی خاوەن قەرزی گل دایەوە بە بێ سەبەب، بە بێ ئەوەی کە هیچ هۆکارێک هەبێ بۆ نەگێڕانەوەی قەرزەکە، ئەفەرمووێ حەرامە، چۆن خوا ئەمر ئەکا بە خاوەن قەرزەکان، ئەفەرمووێ: ﴿وَإِن كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ﴾، خوای گەورە ئەمر بە قەرزارەکانیش ئەکا بەوەی کە ئەمانە لە کاتی خۆیاندا ﴿وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ﴾، ئینسان ئەبێ پابەند بێ، بەڕێزان ئێوە حەرامە پارەی خەڵکێک کە خێر و چاکە و پیاوەتی لەگەڵ کردوون پارەکەیان بۆ ناگێڕنەوە، بە کاری دێنن لە شتی لاوەکییدا، پرسی پێ ناکەن، یا مۆڵەتەکەی، بەعزێ بەڕێز هەیە پارەکەی لایە، موددەکەی تەواو بووە، ناچێ بە کابرا "کاکە نیمە"، هەر ئەوەنە، بە خاوەن حەقی بزانێ هەر دڵی بداتەوە، بڵێ "کاکە بە تەمای خواردنی پارەکە نیم، پارەکە دەگێڕمەوە بەڵام لە ئێستادا پارەکەم نییە بیدەم"، بۆچی نایڵێی؟ ئەڵێ "والله شەرم ئەکەم"، ئەی شەرم ناکەی پارەکەی نادەیتەوە؟ ئەی شەرم ناکەی حسابی بۆ ناکەی؟ با ئێمە نەبین بە باعیثی ئەوەی کە پیاوەتی بە خەڵک تەرك بکەین، خاوەن قەرزەکان وایان لێ هاتووە هەر کەسێک ئەچێ بۆ قەرز پێی نادەن، ئەڵێن نیمانە، بۆ؟ چونکە دەستیان داخ بووە، چونکە قەرزارەکان ڕاست نەبوون لەگەڵیاندا، قەرزارەکان پاک نەبوون لەگەڵیاندا، لە کاتی خۆیاندا قەرزەکانیان بۆ نەگێڕاونەتەوە، بە بەرچاوی ئەوانەوە مامەڵە بە قەرزەکانی ئەوانەوە ئەکەن، پارەکانی ئەوان بە کار دێنن بە بێ ئەوەی حسابیان بۆ بکەن، یا جاری وا هەیە هەر ئەسڵەن ئەگەر داوای لێ بکەیت و لێت عاجز ئەبێ، دڵی ئەیەشێ، کاکە کابرا سەرەتا پیاوەتی کردووە، سەرەڕای پیاوەتیەکەی تۆ پیاوەتیەکەی بۆ بەنا پیاوی لە قەڵەم ئەدەی؟ یا بۆچی گلەیی ئەکەی ئەگەر داوای قەرزی خۆی بکاتەوە؟ مەگەر تۆ کاتی خۆی نەچوونی داوات کردووە وە وە مەمنوون نەبووی کە قەرزەکەی پێدای وە ئیشەکەی خۆت بە قەرزەکە نەکردووە ئێستا بۆ نایدەیتەوە؟ بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەفەرمووێ: ليّ الواجد، يحل عرضه وعقوبته) ئەفەرمووێ: (کەسێ پارەی هەبێ قەرز بداتەوە وە نەیبێ)، ئەفەرمووێ: (یەکەم باسکردنی خۆی لای خەڵک حەڵاڵ ئەکا بۆ خاوەن قەرزەکە)، یەعنی بەیانی خاوەن قەرزەکە بێ بۆ لای من، بڵێ کاک دکتۆر "من قەرزم لای فڵان کەسە، نامداتەوە، حیسابم بۆ ناکا" ، باست بکا غەیبەتت بکا، بڵێ "لە کاتێکدا پێویستی پێی نییە"، ئەو غەیبەتەی تۆ بۆ ئەم کەسە کە سکاڵات لە سەر ئەکا شەرعییە، وە تەنانەتی بۆی هەیە ئەو عقوبەشت بدا، بۆی هەیە بە گرتنت بدا، بۆی هەیە سکاڵات لەسەر تۆمار بکا، شەرع ڕێگە ئەدا بە خاوەن حەقەکان حەقی خۆیان وەربگرنەوە، ئێوە ناحەقن، ئێوە بۆچی پارەی خەڵک وەرئەگرن؟ بۆچی پیاوەتی بە خەڵک تەرک دەکەن بەڕێزان؟ کەواتە من ئەم پەیامەم هەیە بۆ قەرزارە بەڕێزەکان، تکا ئەکەم بەڕێزان ئەگەر نیتانە هەر تەنانەت بچۆ بە کابرای دەوڵەمەند بڵێ، بڵێ "کاکە بۆم بخەرە بری زەکات"، ئەو ئەتوانێ بۆت خاتە بری زەکات لەسەر داوای خۆت، بەس ئەگەر خۆت داوا نەکەی ناتوانێ بیخاتە بری زەکات، بڵێ "ئەگەر خێرێکت هەیە بۆم بخەرە بری خێر"، "ئەگەر پارەیەکت هەیە ئەوێ بۆ نموونە نەزرێکت هەیە بە فەقیر، من فەقیرم، بە من ئەشێ، بیدە بە من", ئێوە بچن با خاوەن خاوەن پارەکان خاوەن دەستمایەکان با ئەوان لە پیاوەتی پاشەکشە نەکەن، بچن هەستیان پێ بکەن بەوەی کە کارێکی چاکەیان کردووە، دوعای خێریان بۆ بکەن، پاساوی خۆتانیان پێ بڵێن کە پارەکانتان پێ نادرێتەوە، مەخرەجی شەرعیان بۆ بدۆزنەوە بەوەی کە بە زەکات بێ، بە خێر بێ، بەشێک لە پارەکانتان لێ خۆش بن و وەعدی ئەوەش بدەن هەر کات پارەکانتان هەبوو بیدەنەوە، بەڵام تۆ بەرچاوی کابراوە مامەڵە بە پارەی کابراوە ئەکەیت و حسابی بۆ ناکەیت و لێپێچینەوە ناکەی، بەڕاستی ئەمە کارێکی ناشەرعییە، وەکو عەرزیشم کردن خاوەن قەرزەکان مافی سکاڵایان هەیە لەسەرتان، مافی باسکردنی ئێوەیان هەیە، مافی ئەوەیان هەیە هەر کەسێ پێتان بڵێ "فڵان کەس بڵێ وەڵا کاکە قەرز کوێرە، قەرز ناداتەوە، هاوکاری مەکە، پارەی مەدەرێ"، ئەو حەقانە ئەدەن بە کەسی بەرامبەر خوای گەورەش زاناتره
لینک