.سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار لەگەڵ شێخ سەرباز بەرزنجی کۆبووەوە
.سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار لەگەڵ شێخ سەرباز بەرزنجی کۆبووەوە
لەندەن - لە دیدارێکدا کە ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆر خالید محەمەد ساڵح، سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار، بەیاوەری مامۆستا جەبار دوکانی و مامۆستا نیاز فارس، ئەندامانی لقی بەریتانیای ژیار، سەردانی شێخ سەرباز بەرزنجی، ئەندامی شارەوانی لامبێس و پارێزگاری پێشووتری کرد. دیدارەکە تیشکی خستە سەر گرنگترین کار و چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا. پڕۆفیسۆر خالید محەمەد ساڵح جەختی لەسەر هەماهەنگی و یەکخستنی تواناکان کردەوە، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە ڕەوەندی کوردی لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها ئامادەیی ڕێکخراوی ژیاری بۆ ئەم مەبەستە دووپاتکردەوە. لای خۆیەوە، شێخ سەرباز بەرزنجی، وێڕای پێشوازیکردنی گەرم لە شاندەکە، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک لەپێناو خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردی نیشاندا. کۆبوونەوەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندی و کارکردنی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد لە دیاسپۆرای بەریتانیا سەیر دەکرێت.