سەردانیکەر: 5,733,111
رێکخراوە فیمەنیستییەکان پاش ئەوەی نێوانی ژن و مێرد، باوک وکچ، براو خوشکیان کردە ئاگر وهەرەسیان بە خێزانی کورد و بەها باڵاکانی هێنا ، ئێستا دەیانەوێت پەیوەندی نێوان باوک و دایکیش بەهەمان ئاقاردا بەرن و ئەو دوو جەمسەرە جوانەی هەوێنی بوون بکەنە دوژمن پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح.
رێکخراوە فیمەنیستییەکان پاش ئەوەی نێوانی ژن و مێرد، باوک وکچ، براو خوشکیان کردە ئاگر وهەرەسیان بە خێزانی کورد و بەها باڵاکانی هێنا ، ئێستا دەیانەوێت پەیوەندی نێوان باوک و دایکیش بەهەمان ئاقاردا بەرن و ئەو دوو جەمسەرە جوانەی هەوێنی بوون بکەنە دوژمن
داتاکانی دادگاکان پێمان دەڵێن لەوەتەی بزوتنەوەی فیمەنیستی سەری هەڵداوە دیاردەکانی: (جیابوونەوە، ناپاکی هاوسەرگیری. توندوتیژی خێزانی، قەیرەبوونی ئافرەتان، لەشفرۆشی وبەکاڵاکردنی جەستەی ئافرەت، هاوڕەگەزبازی). و چەندین کێشەی تری پەیوەست بەپرسەکانی ئافرەت دەیەها بەرامبەر زیادی کردوە، ئەمەیش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت، کە خودی ئەو بزووتنەوەیە بەشێکە لەکێشەکانی ئافرەت نەک چارەسەر پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح
ئەگەر عەلمانییەت بەحوکمی خودی خوای گەورە خۆی ڕازی نەبێت وەک دەستورێک بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵات، دڵنیا بن لە هیچ کەس و دەسەڵاتێکیش ڕازی نابێت کە لە هەوڵی چەسپاندنی ئەو حوکمەدا بێت لە سەر ژیانی خەڵک. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح
تانەدان لە پێشەوا عومەر: - تانەدانە لە خانەوادە و خەزوری پێغەمبەر و خەلیفەی دووەمی بڕواداران - تانەدانە لە کەسێک کە خوای گەورە بژاردەی کردوە وهەر لەدونیا مژدەی شەهیدی وبەهەشتی پێداوە. - تانەدانە لە کەسێک کە چەندین ئایەتی قورئان لەسەر پەسەند کردنی بۆچوونەکانی هاتۆتە خوارەوە. - تانەدان و بێڕێزی کردنە بەرامبەر بە مێژووی پرشنگداری ئیسلام وسەرکردە و سونبولەکانی. - تانەدانە لە هەموو مەلا و مزگەوت و تەکێ و خانەقایەکە لە پێش هەموویانەوە لە کەسایەتی خودی مەلا مستەفای بارزانی کە مەلا و موریدێکی ڕێبازەکەی پێشەوا عومەر بووە. - خۆ بچوککردنەوە وچەمانەوەیەکی بێ بەها و بێ بەرامبەرەرە لە بەرامبەر نەیارانی ئیسلام و موسوڵماناندا. - هەوڵێکە بۆ شاردەنەوە ودیزە بەدەرخۆنە کردنی شکستی سی ساڵ حوکمڕانی عەلمانییەتی کوردی لێوان لێو لە ستەم و گەندەڵی و تاڵانی و خیانەتکاری. - هەوڵێکی نەزۆکە بۆ خۆ دەرخستن و خۆ لەپێش بردن و دەستکەوتی تاکە کەسی لەسەر حیسابی ئاین و مەزهەب و مێژوو و پیرۆزییەکانی نەتەوە و نیشتیمان. لە کۆتاییدا دەڵێم بێدەنگی و بێ هەڵوێستی پارتی بەرامبەر قسە و بێڕێزییەکانی بەرپرسە نابەرپرسەکانی بەرامبەر بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسوڵمانان زۆر نیشانەی پرسیار لەسەر ئامانج و ئاراستەی ئەو حیزبە دروست دەکات و پێویستە بەجدی هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و هەڵوێستی بەرامبەر وەربگیرێت.
هەندێك تاوان هەیە لەبەر قورسییەكەی هەموو ئەو كەسانە دەگرێتە كەبەشێوەیەك لەشێوەكان بەشداری دەكەن لەجێبەجێكردنی تاوانەكەدا، وەكو عارەق بۆ نموونە، پێغەمبەری خودا ﷺ دەربارەی عارەقیش دەفەرمووێت: خوای گەورە نەفرەتی كردوە لەو كەسەی كە عارەق دروستدەكات، لەوەیش كەبۆی دروستدەكرێت، لەوەیش كەدەیخواتەوە، لەوەیش كە كارمەندە لەباڕێكدا وعارەق دەگێڕێت، لەوەیش كە حەماڵە و سەیارەیەكی بارهەڵگر، یان تەكسی، یان عەرەبانەیەكی پێیە ودەیگوازێتەوە، لەوەیش كەبۆی دەگوازرێتەوە، لەوەیش كە دەیفرۆشێیت، لەوەیش كە دەیكڕێت، لەوەیش كە دەیبەخشێت وبەدیاری دەیدات بەخەڵكی، لەوەیش كەپارەی عارەق دەخوات، لەوەیش كە لەسەر مێز وخوانێك دادەنیشێت كەعارەقی لەسەر دانراوە. جا مەرج نییە ئەمانە هەموویان عارەق خۆر بن بەڵام هەموویان یەك حوكمیان هەیە و وەك یەك بەر نەفرەتی خودا دەكەون، بەهۆی ئەوەی كەبەجۆرێك لەجۆرەكان پشكداربوون لە ئەنجامدانی تاوانەكەدا
لەساڵی (1945) ولەدوای جەنگی جیهانی دووەم، وبەپێی ڕێكەوتننامەیەكی نێو دەوڵەتی سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی (International Monetary Fund) لەلایەن (29) ووڵاتی جیهانەوە دامەزرا، ئامانج لەدروستكردنی سندوقەكە بەناو بۆ هاوكاری كردنو و دەستگیرۆیی كردنی وڵاتە هەژارەكان بوو، هەرچەندە لەڕاستیدا بەپێچەوانەوە بۆ تێشكاندن ودرێژەدان بوو بەباری هەژاری ودەستەوخواریان بۆ وڵاتە زلهێزەكان. چونكە ئەم سندوقە هەرگیز بەبێ مەرج قەرز بەكەس نادات، وهیچ قەرزێكیشی بێ بەرامبەر نییە، لەم قەیرانەی ئەم دواییەی میسردا، میسر داوای (5) ملیار دۆلاری لەسندوقەكە كردوە، وئەوانیش ڕازیبوون بۆ ماوەی (5) ساڵ قەرزەكەی بدەنێ، خۆ ئەگەر ڕێژەی سووی ئەو قەرزە (1.1%) یش بێت، ئەوە ساڵی زیاتر لە (30) ملیۆن دۆلار سووی دەچێتە سەر، وپاش پێنج ساڵەكە قەرزەكە (152) ملیۆن دۆلار سووی دەچێتەسەر. ئایا ئەمە چ جۆرە هاوكارییەكی پێ دەڵێن، ئێستا ئەم سندوقە هەندێك قەرزی هەیە لەلای هەندێك وڵات سودەكەی زۆر زیاترە لەبڕی ئەو قەرزەی كەكاتی خۆی پێی داون. هەر كاتێكیش بابەتێكی پەیوەست بەو سندوقە دەخرێتە دەنگدانەوە، كێ پارەی لەسندوقەكەدا زیاترە ئەوە ڕێژەی دەنگیشی زیاترە، بۆ نموونە: ئەمەریكا بەتەنها (17.8%) دەنگی هەیە، پاش ئەو یابان دێت كە ( 6.13%) ی ڕێژەی دەنگی هەیە، پاش ئەوان ئەڵمانیا دێت كە (5.99%) ی ڕێژەی دەنگی هەیە، پاش ئەوان فەڕەنسا دێت كە (4.95%) ی ڕێژەی دەنگی هەیە، لەو لایشەوە بە هەر (24) ووڵاتە هەژارەكەی ئەفەریقیا كە سەدەها ملێۆن هاوڵاتیان هەیە بەهەموویان تەنها (1.41%)ی ڕێژەی دەنگیان هەیە. هەر بۆیە هەمیشە هەژموون وسیاسەتی ئەو زلهێزانە بەسەر وڵاتە هەژارەكاندا زاڵە وهەرگیز بواری هەستانەوە وسەربەخۆیی ئابوورییان پێنادەن، تا لەو ڕێیەوە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان بەكاریان بهێنن.
پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت: : {لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ آكِلَ الرِّبَا، وَمُوكِلَهُ، وَكَاتِبَهُ، وَشَاهِدَيْهِ، وَقَالَ هُمْ سَوَاءٌ}( رواه البخاري ومسلم). واتە: پێغەمبەری خوداﷺ نەفرەتی كردوە لەو كەسەی كە سوو دەخوات و ئەو كەسەیش كە سوو دەدات، وئەو كەسەیش كەدەبێتە شاهید لەنێوانیاندا، وئەو كەسەیش كەگرێبەستەكەیان بۆ دەنووسێت، وفەرمووی: هەموویان وەك یەك تاوانبارن. كەواتە ئەو دەڵەمەندەی كەتەنها بۆ زیاد بوونی داهاتی خۆی پارە بەسوو دەدات، لەگەڵ ئەو هەژارەی کە بەناوی ناچارییەوە وەری دەگرێت، لای خوی گەورە لەڕێژەی تاوانباریاندا هیچ جیاوازییەكیان نییە و وەك یەك تاوانبارن، نەك ئەوان بەڵكو شاهید، ونووسینگە، وكەفیل، وكارمەندی كۆمپانیا یان بانكیش، هەموو ئەمانە پەنا بەخوا وەك یەك تاوانبار دەبن. ئەمەیش لەبەر قورسی تاوانی سووخۆریەكەیە.
کێ باوەڕ دەکات ئەمڕۆ ئێمە وەکو خەڵکانی مسوڵمان بەهەموو لایەنەکانمانەوە لەگەڵ ئەو هەموو خاڵە هاوبەشانەی کە هەمانە نەمانتوانیوە یەک خولی زانستی هاوبەش پێکەوە بکەینەوە! نەمانتوانیوە بۆجاریێک لەجارەکان پێکەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین وبەرنامەیەکی هاوبەش دابنێین و بیکەینە ستراتیژ و کاری لەسەر بکەین، نەمانتوانیوە پێکەوە یەک کەناڵی ڕاگەیاندن دابنێین یان هەر هیچ نەبێت بەرنامەیەکی هاوبەشمان هەبێت لەهەموو کەناڵەکانەوە پەخش بکرێت کێ باوەڕ دەکات کە ئێمە بەدرێژایی ئەزموونی سیاسی کوردستان نەمانتوانیوە لە هیچ هەڵمەتێکی هەڵبژاردندا پێکەوە بەیەک لیست دابەزین لە کاتێکدا هاوپەیمانی و هەماهەنگیمان لەگەڵ خەڵکی عەلمانی لەو پەڕی ڕاست تا ئەوپەڕی چەپیان کردووەو بەیەک لیستیش لەگەڵیان دابەزیوین ، کێ باوەڕدەکات ئەمڕۆ برا و مامۆستای وامان هەیە تەنانەت ئامادەنییە لەگەڵ براکانی بۆ ساتێکیش لەسەر مێزی گفتوگۆ دانبیشێت و باسێک لەو واقیعە تاڵەی مسوڵمان بکات و بەشوێن چارەسەریدا بگەڕێت لەکاتێکدا ئامادەیە لەبەرامبەر خەڵکانی عەلمانی ئەوپەڕی سازش بکات.


• ئەم سورەتە لەسەر ململانێی نێوان ئیمپراتۆرییەتی فارس و ڕۆم هاتە خوارەوە، کە فارسەکان ئەو کات مەجوس و ئاگر پەرست بوون و ڕۆمەکان مەسیحی و پێڕەوی پەیامی ئاسمانی ئینجیل بوون. • لەو کاتەی کە ململانێی نێوان بێباوەڕانی مەککە و بڕواداران لە ترۆپکدا بوو، فارسەکان هەڵیانکوتایە سەر ڕۆمەکان لە فەلەستین و شام و شکاندیانن. • بێباوەڕانی مەککە ئەم سەرکەوتنەی فارسیان زۆر پێ خۆشبوو؛ چونکە بەسەرکەوتنی بەرەی بێباوەڕی دژە دینیان دەزانی بەسەر بەرەی باوەڕ و دینداریدا، و بڕوادارانیش بەشکستی ڕۆمەکان نیگەران بوون لەبەر هەمان مەبەست. • خوای گەورە ئەم هاوخەمییەی بڕوادارانی بەهەند وەرگرت و بەرز نرخاند وبۆ دڵدانەوەی بڕاواداران و داخبەدڵداکردنی بێ باوەڕان و بێهیوا کردنیان لە چارەنووسی ململانێ بێ ماناکەیان، ئەم سورەتەی ناردە خوارەوە و سەرەتاکەی بەمژدەی ئەوە دەستی پێ کرد کە لەچەند ساڵی داهاتوودا ڕۆمەکان بەسەر فارسەکاندا سەردەکەونەوە. • ئەم سورەتە بەسورەتی (ڕۆم) نانراو و ئەو سەرکەوتنەیش بەسەرکەوتنی خوای گەورە و ئەو هەواڵەیش بەدڵخۆشییەک بۆ بڕواداران. • ئەمە لەکاتێکدا کەخوای گەورە و پێغەمبەر و بڕاوادارانیش باشیان دەزانی کە ڕۆمەکان لە ڕێبازی مەسیح و پێڕەوی ئینجیل تەواو لایان داوە؛ بەڵام هەرچۆنێک بێت لەفارسە ئاگرپەرستەکان باشترن و خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ بڕواداران زیاتر • ئێستا با ئەم هاوکێشەیە بەسەر ئەم ململانێ نوێیەی فەلەستیندا جێبەجێ بکەین و بزانین هەڵوێستی تاکی عەلمانی کورد وباوەڕەکەی لە چ بەرەیەکدایە. • ئێستا ململانێ فەلەستین لەسەر ڕووگەی یەکەمی موسوڵمانان و دووەم پەرستگای دێرینی دونیا و سێیەم حەرەمی پیرۆزی موسوڵمانانە بێ جیاوازی نەتەوەو ناسنامەیان لەبەرامبەر ڕژێمێکی ڕەگەزپەرستی دامارگیردایە. • ململانێکە لە نێوان گەلێکی موسوڵمان و دەسەڵاتێکی فراوانخوازی زایۆنیدایە. • ململانێکە لەسەر خاکێکی داگیرکراو خەڵکێکی ستەمدیدە و دەسەڵاتێکی داگیرکەر و ستەمکاردایە. • ئێستا و بەلێکدانی ئەو دوو ڕووداوەی دوێنێ وئەمڕۆی سەرخاک و خەڵکی فەلەستین ئیمانی هەندێک تاکی عەلمانی کورد و هەڵوێست و هاوسۆزی لەکام بەرەدایە، بەرەی ئەبوجەهل و قوڕەیش و ئاگر پەستی و داگیرکاری و ستەمکاری زایۆنییەت، یان بەرەی باوەڕ و خواناسی و خەڵکانی بەشمەینەتدایە؟!!!. پڕۆفیسۆر خالید محمد صاڵح