سەردانیکەر: 5,732,068
ڕۆژی هەینی 24ی تشرینی یەکەمی 2025 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژیار لە بنکەی سەرەکی ژیار لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو..
ئەم لیژنەیە بەڕێز ( پ.د.خالد حمەصاڵح ) سەرۆکی ژیار ، سەرپەرشتی ڕاستەو خۆی دەکات . ئەوەی جێی دڵخۆشیە ڕوئیای ژیار بۆ پەروەردە ڕوئیایەکی خۆماڵی و فراونە. خەمی ژیار خەمی پەروەردەکردنی نەوەیەکە کە بنەماکەی ئاینی پاکی ئیسلامە ، بەتێگەشتنێکی کوردانەوە. ئێمە پێمان وایە چاکسازی لەهەرکۆمەڵگەیەک دەبێت لەپەروەردەوە دەستپێبکات . بۆیە شانازیە بۆ ئێمەش لەخەمی ئەم پرسە گەورەدابین و خشتێکی بچوکی ئەم دیوارە پتەوە بین . خوای گەورە پشتیوان بێت . شەممە (١/١١/٢٠٢٥) سلێمانی
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 18/10/2025 پازدەیەمین وانەی خولی زانستی (أصول الفقه) بەڕێوەچوو کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سەرپەرشتی دەکرێت.
شەوی یەکشەممە بەرواری 5/10/2025 پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی سیمینارێکی لەشاری لیدز _ مزگەوتی لینکن گرین پێشکەش کرد تایبەت بەخوشکانی شارەکە
بەریتانیا.. شاندێکی ژیار سەردانی زانکۆی بێرمینگهام بۆ زانستە مرۆییەکان و کۆلێژی مەدینەیان کرد.. ڕۆژی دووشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2025، پڕۆفیسۆر د. خالید، بە یاوەریی شاندێکی لقی ژیار لە بەریتانیا، زنجیرەیەک سەردان و دیداری گرنگیان ئەنجامدا. لە یەکەم وێستگەی دیدارەکانیاندا، سەردانی کۆلێژی مەدینەیان کرد و لەگەڵ ڕاگری کۆلێژەکە گفتوگۆیەکی چڕوپڕیان لەسەر پرسی خوێندن، پڕۆگرام و پێشکەوتنە زانستییەکانی کۆلێژەکە ئەنجامدا. دواتر، شاندەکە سەردانی زانکۆی بێرمینگهامیان کرد بۆ زانستە مرۆییەکان. لەوێ بە گەرمی لەلایەن بەڕێزان د. عوسمان شوشان، سەرۆکی زانکۆ، و د. سەعید قازی، ڕاگری زانکۆ، پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی داهاتوو کرایەوە. هەر لە هەمان ڕۆژدا، پڕۆفیسۆر د. خالید و شاندی یاوەر، سەردانی چەند مزگەوتێکی کوردییان لە شاری بێرمینگهام کرد، لەوانە: مزگەوتی جودی، مزگەوتی ئیبن سەڵاحی شارەزووری، مزگەوتی ڕووناکی، و مزگەوتی برایەتی.
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 07/10/2025 بەڕێز ئەفزەڵ خان ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و نەعیم الحسن ئەندامی شارەوانی مانچستەر لە شاری مانچستەر سەردانی پڕۆفیسۆر خالد محمد ساڵح سەرۆكی ژیار و لقی بەریتانیای ژیاریان كرد وە لالەیەن سەرۆكی ژیار و بەڕێزان دكتۆر بەهادین بەرپرسی لقی بەریتانیا و جەبار دوكانی بەرپرسی پەیوەنیەكانی لق پێشوازێكی گەرمیان لێ كرا
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 7/10/2025 بەڕێوەچوونی سیمیناری هاوبەشی سەنتەری مەولەویی بە هەماهەنگی لقی ژیاری بەریتانیا لەشاری مانچستەر _ سەنتەری مەولەوی مزگەوتی شێخ ڕەئوف بەرزنجی بۆ بەڕێز:پڕۆفیسۆر خالید محمد ساڵح لەژێر ناونیشانی (ئیسلام لەنێوان دەق و دینداریدا).
دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 8/10/2025 _ مزگەوتی تەوحید لە شاری گلاسکۆ لە بەریتانیا سیمیناری پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح لەژێرناونیشانی: تێگەیشتن لەقورئان
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 10/10/2025 لەدرێژەی زنجیرە کۆڕ و سیمینارەکانیدا پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد لەشاری پرێستن لە مزگەوتی سەڵاحەدین بەبۆنەی کردنەوەی یەکەم مزگەوت بۆ کوردەکانی شارەکە سیمینارێکی پێشکەشکرد لەژێرناونیشانی: ڕۆڵی مزگەوت پاراستنی شوناسی تاک و کۆمەڵگەدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 12/10/2025 سیمیناری پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد لەشاری بێرمینگهام لە مزگەوتی جودی لەژێرناونیشانی: فەلسەفەی تێگەیشتن لەدونیا.
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 3/10/2025 بەڕێووەچوونی نوێژی هەینی لەمزگەوتی بەهەشت _ داربی
زنجیرە سیمینارەكانی پ. د. خالید موحەممەد ساڵح لە وڵاتی بەریتانیا.. ئەمڕۆ شەممە، 4/10/2025 لقی بەریتانیای ڕێکخراوی ژیار سیمینارێکی بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار ڕێكخست، كە تایبەت بوو بە خانمان. پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح، بە شێوازێکی قووڵ و سەرنجڕاکێش، بابەتی "ڕۆڵی ئافرەت لە کاری بانگەوازدا"ی شی کردەوە. ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەو گرنگی و کاریگەرییە گەورەیەی کە ئافرەتان دەتوانن لە بڵاوکردنەوەی پەیامە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکاندا هەیانبێت. هەروەها، باسی لەو لایەنە جیاواز و تایبەتمەندانە کرد کە ئافرەتان لە کاری بانگەوازدا جیادەکاتەوە، بەهۆی سروشتی دایکایەتی و پەروەردەیی و ئەو کاریگەرییە ڕاستەوخۆیەی کە لەسەر خێزان و نەوەکانی داهاتوو هەیانە. سیمینارەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا و بەشداربووان بە پرسیار و تێبینییەکانیان دیمەنێکی زیندوویان بەخشییە کۆڕەکە. پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و هانی ئافرەتانی دا کە بەشێوەیەکی چالاکتر لەم بوارەدا بەشدار بن، چونکە ڕۆڵی ئەوان لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست و هۆشیاردا یەکجار گرنگ و بنەڕەتییە. ئەم سیمینارە نیشانەی پابەندبوونی ڕێکخراوی ژیارە بە پەرەپێدانی ڕۆڵی ئافرەتان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتیش لە كاری پەروەردەیی و بانگەوازیدا.