سەردانیکەر: 5,732,066
لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی وڵاتی بەریتانیا ئەمشەو شەممە بەرواری 4/ 10/ 2025 سيميناري مزگەوتی نەوەکانی ئیبراهیم بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار لەشاری نۆتنهام لەژێر ناونیشانی: بێ هیوابوون ولێکەوتە نەرێنیەکانی.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١٠ / ٩ / ٢٠٢٥ بەشی ئافرەتان و هۆشیاری خێزانیی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بە ئاهەنگێکی شایستە وبەئامادەبوونی بەڕێزان: سەرۆکی ژیار و بەرپرسی لقی هەڵەبجە و جێگری بەرپرس و ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق،کۆتایی بە خولی (باشترین پەروەردەکار) هێنا، لە ئاهەنگەکەدا بەڕێز: (پ.د. خالید محمد) بابەتێکی بەناونیشانی (گرنگی ڕۆڵی دایک وباوک لە پەروەردەدا) پێشکەشکرد. لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی مامۆستایانی خولەکە کرا وبڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایه بەشداربووانی خولەکە، شایەنی باسە خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند و شانزدە سیمیناری تێدا پێشکەشکرا، کە بابەتەکان لەلایەن دەستەیەک لەمامۆستایانی زانکۆ و ڕاهێنەری پەروەردەییەوە وترانەوە و تایبەت بوون بە دایکان و پەروەردەکاران.
ئەم خولە لەبەرواری 30/6/2025 دەستی پێکردوو لەبەرواری 1/9/2025 کۆتایی هات ، خولەکە بۆ دەستەیەک لەبانگخوازان و مامۆستایان، پێشنوێژان، وتارخوێنانی مزگەوتەکانی بەریتانیا ڕێکخرابوو ، خولە کە ماوەی نۆ هەفتەی خایاند و تیایدا بابەتەکانی: تەڵاق و جیابوونەوە لەڕێگەی دادگا و موخالەعە و جیابوونەوە بەڕێگەی شەرعی خوێندرا
کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سەرپەرشتی دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە ٨/٤/ ٢٠٢٥ بەمەبەستی لەنزیکەوە بەئاگابوون لەکارو چالاکییەکانی ژیار لەو ناوچانەدا لیژنەیەکی باڵای ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبوون لە هەر لەیەك لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو د.شێرزاد عبدالوهاب، د.موحەممەد سینەمۆکی، جێگرانی سەرۆک و د.صباح، د.کامل شارباژێری، د.خالید گەردی، د.بەختیار نەجمەددین، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی لقەکانی:هەڵەبجە،شارەزوور، سەیدسادقیان بەسەر کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 5/8/2025بەمەبەستی لەنزیکەوە بەئاگابوون لەکارو چالاکییەکانی ژیار لەو ناوچانەدا لیژنەیەکی باڵای ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبوون لە هەر لەیەك لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو د.شێرزاد عبدالوهاب، جێگری سەرۆک و د.صباح، د.کامل شارباژێری، د.خالید گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی لقەکانی:چەمچەماڵ،کەرکوکیان بەسەر کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 6/8/2025 بەمەبەستی لەنزیکەوە بەئاگابوون لەکارو چالاکییەکانی ژیار لەو ناوچانەدا لیژنەیەکی باڵای ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبوون لە هەر لەیەك لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو د.شێرزاد عبدالوهاب، د.موحەممەد سینەمۆکی جێگرانی سەرۆک و د.صباح، د.کامل شارباژێری، د.خالید گەردی،د.بەختیار نەجمەدین ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان لقەکانی:ڕاپەڕین و پشدەریان بەسەر کردەوە.
کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سەرپەرشتی دەکرێت.
یەکشەممە بەرواری 10/8/2025 ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبون لەهەریەک لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو بەڕێزان د.صباح شارستێنی و د.کامل شارباژێری لقی سلێمانی ژیاریان بەسەرکردەوە
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 11/8/2025 ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبون لەهەریەک لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو بەڕێزان د.صباح شارستێنی و د.بەختیار نەجمەدین ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و کاک حاجی ڕزگار بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لقەکانی دەربەندیخان وگەرمیانیان بەسەرکردەوە
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ۹/ ٨/ ٢٠٢٥ ئاهەنگی خولی چوارەمی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی لقی گەرمیانی ژیار بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان (پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار، بەڕێزان ، د.سەباح شارستێنی ، د.بەختیار نەجمەدین ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و کاک حاجی ڕزگار بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان، مامۆستا لوقمان میروەیسی بەرپرسی لقی گەرمیانی ژیار ، مامۆستایانی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکان ) بەڕێوەچوو. ئەکادیمیار زانستە شەرعییەکانی لقی گەرمیانی ژیار ئەکادیمیایەکی دووساڵەیە کە هەریەک لەوانەکانی (بیروباوەڕی ئیسلامی ،زانستەکانی فەرموودە،زانستی قورئان،زانستی جوانخوێندنەوەی قورئان،ژیانی پێغەمبەری خوا، فیقهی ئیسلامی.) لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای پسپۆڕ و بەتوانا ئەوترێتەوە .
بەشی پەروەردە و لاوانی لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، ڕۆژی سێشەممە ڕێكکەوتی 12-8-2025 کۆڕێکی پەروەردەییان سازدا بۆ هەریەك لە بەڕێزان: - پ.د.خالید محمد ساڵح لەژێر ناونیشانی: پرسی شوناسی نەوەی داهاتوومان - د.شێرزاد عبدالوهاب لەژێر ناونیشانی: پەروەردەی نەوەکانمان شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە دایك و باوکان و لاوان و، مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی خوێندگا، لەگەڵ خەمخۆرانی بواری پەروەردە بەژداربوون و جەختیان لە پێویستی و گرنگی چالاکی هاوشێوە کردەوە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ لقی ناوبراو خواست. ر