سەردانیکەر: 5,732,084
.ڕۆژی شەممە بەرواری 13/12/2025 بیست و سێیەمین وانەی خولی بنەماکانی فیقهی ئیسلامی بەڕێوە چوو کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
بەشی گەنجانی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، ڕۆژی شەممە، ٢ی جەمادی دووەمی ١٤٤٧ی کۆچی، هاوکات لەگەڵ ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ زاينى، دیدارێکی فیکری و زانستی بە ناونیشانی "ئەو کاتەی کە مسوڵمانان پێشەنگی جیهان بوون" بەڕێوەبرد. دیدارەکە کاتژمێر ٩:٠٠ی سەر لە بەیانی بە خوێندنی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەلایەن کاک “بیلال نەجمەدین” دەستیپێکرد. پاشان “م. گوڵاڵە ڕەزا” بەرپرسی لقی سلێمانی ژیار وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و گرنگی بابەتەکانی ناو دیدارەکەی خستەڕوو. لە درێژەی دیدارەکەدا، چوار بابەتی زانستی و فیکری لەلایەن ژمارەیەک مامۆستا و پڕۆفیسۆری بەڕێزەوە پێشکەشکران، کە تیشکیان خستە سەر لایەنە جیاوازەکانی مێژووی پڕ سەروەری ئیسلامی و بەراوردیان بە دۆخی ئێستای مسوڵمانان کرد. هەروەها، دوو بابەتی گرنگی ئابووری و سیاسەتی دەوڵەتداری لە ئیسلامدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. * بابەتەکانی دیداری سەرلەبەیانی: لە دیداری سەرلەبەیانیدا، دوو بابەتی گرنگ پێشکەشکران: یەکەم: (ئایە مێژوو دووبارە دەبێتەوە؟) لەلایەن بەڕێز: “پ.ی.د. ئیبڕاهیم سەروچاوەیی”. دووەم: (موسوڵمانان لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا.) لەلایەن بەڕێز: “م. مورشید ئەحمەد موستەفا”. *بابەتەکانی دیداری دوانیوەڕۆ: لە دیداری دوانیوەڕۆشدا، دوو بابەتی دیکەی زانستی و فیکری خرانەڕوو: یەکەم: (سیستەمی ئابووری لە دەوڵەتی ئیسلامیدا) لەلایەن بەڕێز: “پ.د. خالید موحەممەد ساڵح”. دووەم: (سیاسەتی دەوڵەتداری لە ئیسلامدا) . لەلایەن بەڕێز: “پ.د. بەختیار نەجمەدین”. شایەنی باسە دیدارەکە کاتژمێر ٣:٠٠ ی ئێوارە بە بەشداری زياتر له (١٢٠) گەنج لە هەردوو ڕەگەز بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. بەشداربووان سوودی زۆریان لە زانیاری و شیکارییە فیکرییەکان وەرگرت و بە پرسیار و سەرنجەکانیان بابەتەکانیان دەوڵەمەندتر کرد. دیدارەکە وەک هەنگاوێکی سەرکەوتوو بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان بە مێژوو و ناسنامەی خۆیان هەژمار دەکرێت. لقی سلێمانی ژیار.
.ڕۆژی شەممە بەرواری 22/11/2025 بیستەمین وانەی خولی بنەماکانی فیقهی ئیسلامی بەڕێوە چوو کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ڕۆژی شەممە بەرواری 15/11/2025 حەڤدەیەیەمین وانەی خولی بنەماکانی فیقهی ئیسلامی بەڕێوە چوو کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ڕۆژی شەممە بەرواری 15/11/2025 وانەی خولی بنەماکانی فیقهی ئیسلامی بەڕێوە چوو کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 13/9/2025 کۆبوونەوەی دەستەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری بەمەبەستی داڕشتنەوەی بنەما فکری و فقهییەکانی کاری ژیار
سیانزەیەمین وانەی خولی زانستی (أصول الفقه) لە لقی سلێمانی ژیار بەڕێوەچوو کە لەلایەن بەشی زانستییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەڕێز پ. د. خالید موحەممەد ساڵح - پسپۆڕی فیقهی بەروارد پێشکەشی دەکات. شەممە 20ی سێمپتەمبەر 2025 بەشی ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار
لقی شارەزووری ژیار پانێڵێکی سازکرد ڕۆژی چوارشەممە 24ی ئەیلوولی 2025 لقی شارەزووری ژیار پانێڵی (هەستی نەتەوایەتی لە ئیسلامدا؛ لە نێوان نیشتمانپەروەری و نەتەوەپەرستی) سازکرد تێیدا پانێڵستی یەکەم، پرۆفیسۆر د. خالید موحەممەد ساڵح تیشکی خستەسەر (چوارچێوەی ئیسلام بۆ فرەیی ناسنامە)، و پرۆفیسۆر د. هیوا عەزیز سەعید وەک پانێڵستی دووەم باسی لە (لە ئوممەتی یەکگرتووەوە بۆ دەوڵەتی نەتەوەیی) کرد. لە کۆتایشدا ئامادەبووان پرسیار و سەرنجەکانی خۆیان ئاڕاستەی هەردوو پانێڵستی بەڕێز کرد.
لەندەن - لە دیدارێکدا کە ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆر خالید محەمەد ساڵح، سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار، بەیاوەری مامۆستا جەبار دوکانی و مامۆستا نیاز فارس، ئەندامانی لقی بەریتانیای ژیار، سەردانی شێخ سەرباز بەرزنجی، ئەندامی شارەوانی لامبێس و پارێزگاری پێشووتری کرد. دیدارەکە تیشکی خستە سەر گرنگترین کار و چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا. پڕۆفیسۆر خالید محەمەد ساڵح جەختی لەسەر هەماهەنگی و یەکخستنی تواناکان کردەوە، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە ڕەوەندی کوردی لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها ئامادەیی ڕێکخراوی ژیاری بۆ ئەم مەبەستە دووپاتکردەوە. لای خۆیەوە، شێخ سەرباز بەرزنجی، وێڕای پێشوازیکردنی گەرم لە شاندەکە، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک لەپێناو خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردی نیشاندا. کۆبوونەوەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندی و کارکردنی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد لە دیاسپۆرای بەریتانیا سەیر دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 14/10/2025 سیمیناری پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد لەشاری بریستۆل_ مزگەوتی نوری ئەکادیمی لە لەژێرناونیشانی: چەمکەکانی سەرکەوتن و هۆکارەکانی دواکەوتن
لەندەن - ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پڕۆفیسۆر خالد محەمەد ساڵح، سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار، بەیاوەری مامۆستا جەبار دوکانی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی بەریتانیای ژیار، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە لەندەن کرد. لە دیدارەکەدا، بەڕێزان کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن، و هەردوو بەڕێز خەسرەو ئاشگەیی و هاوڕێ وەحید یوسف، بە گەرمی پێشوازییان لە شاندەکە کرد. بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان، کار و چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا بوو. پڕۆفیسۆر خالد جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی و یەکخستنی تواناکان کردەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ڕەوەندی کوردی و ئامادەیی ڕێکخراوی ژیاریشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی. لە بەرامبەردا، بەڕێز کاروان جەمال تاهیر، باسێکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا پێشکەش کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک کە لە خزمەتی ڕەوەندی کوردیدا بێت، دووپاتکردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری 15 تشرینی یەکەمی 2025 لقی بەریتانیای ژیار لە مزگەوتی سەڵاحەددین لە شاری لیڤەرپوڵ سیمینارێکی سازکرد لەژێر ناونیشانی "دەردی بێ ئاگایی"، بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار.