سەردانیکەر: 5,732,081
پڕبەدڵ پیرۆزبایی لەبرای گەورەو بەڕێزمان کاک دکتۆر عبدالواحید دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پڕۆفیسۆری، خوای گەورە بیکاتە مایەی خێر بۆخۆی و خانەوادەوسەرجەم مسوڵمانان #پڕۆفیسۆر_خالید
دروشمەکانی ڕۆژئاوا جگە لە درۆیەکی شاخدار شتێکی تر نین: ئەو کۆ کوژیەی ڕژێمی جولەکە بە کۆمەکی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە غەززەدا ئەنجامی دەدات دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە سەرجەم دروشمەکانی: (دیموکراسییەت، مافی مرۆڤ و جاڕنامە گاڵتەجاڕییەکەی، سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەشەڕ و ئاشتی نێوان گەلان، ناوەند و نێردە نێودەوڵەتییەکان لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و پاراستنی خەڵکانی سڤیل لەکاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا، شەرعییەتی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی شەڕی بەناو ئاسایشی نێو دەوڵەتی). جگە لەدرۆیەکی شاخدار و دروشمێک لە پێناو گەوجاندنی گەلانی موسوڵمان و ئامڕازێک بۆ درێژەپێدانی نەگبەتی و نەهەمەتییەکانیان شتێکی تر نین.
ئۆکرانیا کەهەموو ڕۆژئاوای دووڕوو بەرگری لێ دەکات، نە خاکی داگیر کرابوو، نە خەڵکی لەزینداندا بوو، نە لەژێر گەمارۆی ئابووریدا بوو، نە ڕۆڵەکانی تیرۆر کرابوو، نە پیرۆزییەکانی پێشێل کرابوو، لە بەرامبەردا فەلەستینییەکان کە هەموو ڕۆژئاوای دووڕوو دژی وەستاوەتەوە، زیاتر لە 70 ساڵە خاکەکەی داگیر کراوە، زیاتر لە 5000 ڕۆڵەی لە زیندانەکانی داگیرکەرەکانیدان، و چەندین ساڵە لەژێر گەمارۆیەکی ئابووری سەختدان، وە ڕۆژانە بە بیانووی جیاواز ڕۆڵەکانی تیرۆر دەکرێن و پیرۆزییەکانیان پێشێل دەکرێت.. نەفرەت لە خۆتان و دووڕووی و دیموکراتی و مافی مرۆڤ و سەرجەم دروشمە بێ مانا و بێ بنەماکانتان. #پڕۆفیسۆر_خالید
هاوخەمی و پشتیوانیکردن لە موسوڵمانانی ستەملێکراوی فەلەستین و خاکە داگیراوەکەیان و پیرۆزیە پێشێلکراوەکانیان بابەتێکی سیاسی یان هەڵوێستێکی تەکتیکی نییە؛ بەڵکو بابەتێکی ئاینییە و پەیوەندی بەبیروباوەڕی هەموو تاکێکی موسوڵمانەوە هەیە و هەر کەس هەڵوێستی پێچەوانە بێت، دەبێت بە بیروباوەڕەکەیدا بچێتەوە.
کێشەی فەلەستین تەنها کێشەی فەلەستینییەکان یان عەرەب نییە، بەڵکو کێشەی یەکەم قیبلە و سێیەم حەرەمی پیرۆزی سەرجەم موسوڵمانانی جیهانە وپێویستە موسوڵمانان یەک دەنگ و یەک دەست بن لە پاراستن و سەرخستنیدا ئەگەر بە نزایەکی خێریش بێت.
ئەوە کام ئیسلام یان کام دیموکراتیەتەیە کە ڕێگە بە خوێندنی قورئان نادات. یان ئێوە پەیوەندیتان بە هیچیانەوە نییە. #پڕۆفیسۆر_خالید
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم مسوڵمانان دەکەین بەتایبەت مسوڵمانانی کوردستان و بەتایبەت تر ئێوەی بەڕێز و زێدە ئازیز. هەموو ڕۆژێکتان جەژن و شادی بێت، عبادەتتان قبوڵ بێت.
ئەمانە بەدرێژایی مێژوو باجی قورسی گێرەشێوێنی و ئەم کارە نابەپرسانەی خۆیان داوە کەچی هەر پەند وەرناگرن.
ئێمەی باوەڕدار دەبێت هەمیشە لەوە دڵنیابین کەخوای گەورە هیچ کات پشت لەبەندە پاک و ساغەکانی ناکات و بەردەوام کۆمەکیان دەکات و بەرگریان لێدەکات وە هەرکات ئەو کۆمەکە نەما ئەوە دەبێت لەوە دڵنیا بین کە هەڵەیەک لەلای ئێمەوە ڕوویداوەو پێویستە بە پەلە بەخۆماندا بچینەوە چارەسەری بکەین، تاکۆمەکییەکان بەردەوام بن،چونکە کۆمەکی خوا وەک پەخشێکی ڕادیۆیی بەهێز وایە و ئاڕاستەی دڵەکان دەکرێت و دڵە نەخۆش و دووڕوو لەکارکەوتووەکان ناتوانن وەریبگرن و سوودی لێببینن. پەرتوکی ئوحود وێستگەو وانەکان پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح
زۆرێك لە بڕواداران لەدەرئەنجامی کزی باوەڕەکەیان بێهیوایی ڕووی تێکردوون و تووشی حاڵەتی دەروون بەزین بوون، بەو هۆیەیشەوە هەندێکیان نەك هەر ساردبوونەتەوە بەڵکو بەداخەوە کەوتونەتە بەرەی بەرامبەرەوە، بێ ئاگا لەوەی کە ئەم بەریەککەوتنە بەردەوامەبۆ تاقیکردنەوەی باوەڕەکەی ئەمان و سەرئەنجام خوای گەورە بەرەی باوەڕ سەردەخات، بەڵام پاش ئەوەی ئەم بەرەیە تەواو خۆی بۆ خوای گەورە یەکلا دەکاتەوە، بەرەی بەرامبەریش خاڵی دەبێت لەهەر خێرێک کە لێی چاوەڕوان بکرێت. ئێستایشی لەگەڵ بێت کە ئێمەی بڕوادار کەمینەو کەم دەستین بەڵام دڵخۆشین بەوەی کەلە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا سەرەڕای ئەم هەموو پلانەی کە دژ بەئیسلام و مسوڵمانان دادەڕێژرێت و ئەوهەموو هەوڵەی بۆ ناشیرینکردنی پەیامەکەی خوا دەدرێت کەچی ڕۆژبەڕۆژ خەڵکی زیاتر ڕوو لە ئیسلام دەکەن و لەپیرۆزی پەیامەکەی تێدەگەن و بەرەی بێباوەڕی چۆڵ دەکەن. پەرتوکی: ئوحود وێستگەو وانەکان پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح
سوپاس و پێزانینی پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح بەناوی بنەماڵەکەیانەوە: بۆ کەسوکار و دۆستان و هاوڕێیانی ئازیزمان، خزمانی شکۆمەندمان، تەواوی ڕێزداران لە سەرکردە و بەرپرس و ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسییەکان، کاربەدەست و بەڕێوەربەر و فەرمانبەری دام ودەزگا حکوومییەکان، زانایانی ئایینی، مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگە و قوتابخانەکان، سەرۆک هۆز و تیرە و ڕیش سپی و کەسایەتی و پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکان، سوپاسگوزارییمان قەبووڵ بفەرموون، لەپای ئەرک و ماندووبوونتان لەسەرەتای نەخۆشکەوتن و سەردانیکردنتان بۆنەخۆشخانەو بۆ ماڵەوە ،تەشریف هێنانتان بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەی باوکی بەڕێزمان ، ئامادەبوونتان لەغەم و کەسەری ئەو کۆستە گەورەیەی کەمکردینەوە، گەورەیی نواندنتان ئارامی پێبەخشین، داواکارین خودای میهرەبان پاداشتی بەخێری ئێوەی بەڕێزو خۆشەویستمان بداتەوە و بە هەرهەنگاوێکتان حەجێک و بە هەرویردێکتان هەزاران چاکەی بۆ تۆمارکردبن دەستەکانتان دەگوشین و چاوەکانتان ماچ دەکەین و سوپاستان عەرز دەکەین، بەشانازییەوە خۆمان بەقەرزدارتان دەزانین...تەواوی ئەو ئازیزانەیش کە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بواری بەشدارییان نەبووە، چ بە پەیوەندیی تەلەفۆنیی، یاخود لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە هاوخەمییان دەربڕیوە سوپاسی هەستی بەرز و ئەمەکدارییان دەکەین. خوای گەورە لەمردووی هەموولایەکمان خۆش ببێت، لەدوعای خێر باوکی کۆچکردوومان لە یاد مەکەن.