سەردانیکەر: 5,732,085
پێشوازیکردن بە پەچپڵە ڕێزان لەکەسێک کە تەنها لەماوەی دە مانگدا سی هەزار ژن و منداڵی بێ تاوانی شەهید کردبێت، وە دووهێندەی دەربەدەر و ئاوارەو بێ سەروشوێن کردبێت ودادگاکانی دونیا ئێدانەی کردبێت و وەک تاوانباری جەنگ پێناسەی کردبێت.. ئەو پەڕی بێ ئابڕووی و بێ مۆراڵی وناشارستانییە.
پاش جەنگی ئوحود خوای گەورە وەڵامی گومانی ئەو دووڕوو دەروون بەزیوانە دەداتەوە کە جەنگێکی دەروونیی خراپیان دژ بە پێغەمبەر ﷺ و یارانی هەڵگیرساندبوو و ئازاری بڕاوادارانییان پێ دەدا و برینەکانیان پێ دەکولاندنەوە و دەیانگوت ئەگەر پێغەمبەری ﷺخودا بە قسەی ئێمە بکردایە ئەوە هەر گیز وامان بەسەر نەدەهات و ئەو هەموو زیانەمان پێ نەدەکەوت. خوای گەورە لەوەڵامدا پێیان دەفەرموێت: [قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ]. واتە: ئەی موحەممەد ﷺ پێیان بڵێ: ئەوانەی لەو غەزایەدا شەهید بوون ئەگەر لەماڵەکانی خۆیشیاندا بوونایە، بەپێی خۆیان دەڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنانەی کەبۆیان دیاریکرابوو تێیدا شەهید بن و گوزەرکردنی ڕووداوەکان بەو شێوەیە مەبەست لێی تاقیکردنەوەی بیروباوەڕی ئێوە و دەرخستنی نیەتەکانی دڵتانە و خوای گەورەیش ئاگای لە نیەتی دڵی هەمووتانە و هیچی لێ پەنهان نییە. #پڕۆفیسۆر_خالید
با دەسەڵاتدارانی ستەمکار و دزو گەندەڵی دونیا بزانن کە دەسەڵاتەکانیان تاسەر نابێت و ئەمڕۆ یان سبەی لەبەر دادگای پەروەردگار بە ڕسوایی، بەڕووتی، بەسەرشۆڕی، بێ دەسەڵاتی، دەوەستێنرێن لەسەر هەر دڵۆپە خوێنێکی ڕژاو، فلسێکی پارەی دزراو، قەترە نەوتێک یان غازێکی بەتاڵان براو، هەناسەیەکی ساردی خەڵکی ستەملێکراو و بەش مەینەتکراو، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و سزای کارەکانیان وەردەگرنەوەو ئەوکات پەشیمان دەبنەوە؛ بەڵام خۆ لەو ڕۆژەدا پەشیمانی دادی کەس نادات.
ئیسلام لەڕێی سیستەمێكی ئابووری مرۆڤدۆستانەوە هەوڵدەدات پەیوەندی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگە تۆكمە بكات وچینە جیاوازەكانی لەڕووی ئابووریەوە لێك نزیك بكاتەوە، تا برایانە پێكەوە بژینو كەلێن وكەم وكورتییەكانی یەكتر پڕ بكەنەوە.ئیسلام هەمیشە هانی دەوڵەمەندەكان دەدات كە دەسگیرۆیی هەژارەكان بكەن وبەچاوی بەزەیی وسۆزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بكەن وبەگیانێكی برایانەوە بەدەم خواستەكانیانەوە بچن، هەر لەو پێناوەیشدا زەكات وبەخشینی لەسەر دەوڵەمەندەكان پێویست كردووە وجگە لەوەش هەڵیناون تا لەڕێگەی قەرز وخواستن وبەخشین وزۆر ڕێگەی ترەوە داهات وسامانەكانیان بخەنە خزمەت هەژارانەوە.
هەڵوێستی فەرمی حکومەتی سعودی سەبارەت بەحەجی بێ مۆڵەت بۆ هەموو ئەوانەی دەڵێن حەجی بێ مۆڵەت کێشەی نییە. ئەوانەیش کەبەتەمان بەبێ مۆڵەتی فەرمی حەج بکەن. ئەوانەیش کەدەڵێن حکومەتی سعودی خۆی چاوپۆشی لە حەجی بێ مۆڵەت دەکات. وتەبێژی فەرمی دەزگای ئاسایشی سعودی ڕایگەیاند کە هیچ کەسێک بۆی نییە بەبێ مۆڵەتی فەرمی حەج کردن (تأشيرة الحج) حەج بکات، وەهیچ کەس بۆی نییە لەژێر پەردەی ڤیزاکانی: (خێزانی، بازرگانی، گەشتیاری، کارکردن، کەسی، ئەلکترۆنی، حکومی، ڕاگوزەر کردن، خزمەتگوزاری حاجیان) حەج بکات، وە هەرکەس بە بێ مۆڵەتی فەرمی حەج کردن حەج بکات ئەوە خۆی و هەرکەس و کۆمپانیایەکیش کە هاوکار بووبن لە هاوردەکردنیدا ڕووبەڕووی سزای توند دەکرێنەوە و سزاکانیش بریتین لە: - سزای دارایی بە پێدانی (٥٠٠٠٠) ریالی سعودی، کە دەکات حەڤدە ملوێن و نیو دیانری عێراقی. - بەند کردن بۆ ماوەی شەش مانگ. - دەرکردن لەسعودیە و ڕێگە نەدان بەچوونە ناوەوەی ئەو وڵآتە بۆ ماوەی (١٠) ساڵ. - ناوزڕاندنی کۆمپانیا و کەسانی سەرپێچی کار. #پڕۆفیسۆر_خالید
گرفتی گەورەی ئەمڕۆی خەڵك بێئاگایی ونەشارەزابوونیانە لە بوارە شەرعییەكاندا، هۆكاری سەرەكی ئەم بێئاگابوونەیش تەنها خەمساردی وبێباكیانە لەبەرامبەر ئەو جۆرە پرسانەدا، ئەگینا بۆ لە بوار وكایە دنیاییەكانی تردا كە بە بایەخەوە لێی دەڕوانن تەواو شارەزان؟!. لەگەڵ ئەم نەشارەزاییەشدا زۆر جار پرسی شەرع هەر ناكەن، یان پاش ئەوەی كار لەكار دەترازێت ئەوجا پرسی شەرع دەكەن،.
ئەوەی تائێستا لە غەززە ڕوخاوە و وێران کراوە بینا و باڵەخانەکانە بەڵام ورەو بیر و باوەڕی خەڵکەکەی نەک نەڕوخاو یان نەڕوشاوە بگرە هەڵکشاوە.
ئەمانە نەوەی خەڵکانێکن لەسەر ستەمکاری و سنوور شکێنیان خوای گەورە لە سروشتی مرۆڤ دەری کردن و کردنی بە مەیمون و بەراز، بەڵام بەداخەوە پەند لە مێژوو وەرناگرن پشت بەخوا ئەمانیش بە دەردێک دەچن دەبنە پەند بۆ سەرجەم ستەمکارانی دونیا. #پڕۆفیسۆر_خالید