سەردانیکەر: 5,732,080
بسم الله الرحمن الرحیم الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ئەمشەو باوکی ئازیزم کۆچی دوایی کرد سبەی کاتژمێر هەشت لەمزگەوتی ئابڵاخی کۆنەوە بەڕێی دەکەین بۆسەر قەبران لەدوعای خێر بێبەشی مەکەن ان شاءالله
خوای گەورە خۆت بێیت بەهانای لێقەوماوانی تورکیا و سوریاوە و لە مردوەکانیان خۆش بیت و شیفای بریندارەکانیان بدەیت و سەبوری خەمی کەس و کاریان بدەیت.
لە دیدی ئێمەی تیرۆریست و ئێوەی بەناو ئازادیخواز و پارێزەرانی مافی مرۆڤدا: ١- لەدیدی ئێمەی تیرۆریستدا هەموو سوکایەتی وبێڕێزییەک بەرامبەر خودا و پەیامبەر و پەڕتووک و پیرۆزییەکانی ئێوە قەدەغە و یاساغە، کە چی لە دیدی ئێوەی ئازادیخواز و پارێزەرانی مافی مرۆڤدا هەموو شێوەکانی سوکایەتییەک بەرامبەر خودا و پەیامبەر پەڕتووک و پیرۆزییەکانی ئێمە ڕێگە پێدرا و ڕێزلێگیراوە و دەچێتە خانەی ئازادی بیر و ڕاوە. ٢- لە دیدی ئێمەی تیرۆریستدا و لەسایەی دەوڵەتی ئیسلامیدا هەموو تایبەتمەندی و مافە ئاینییەکانی ئێوە پارێزراو و ڕێزلێگیراوە و زانایانی پێشینی ئێمە بەر لەهەزار ساڵ زیاتر گوتویانە ئەگەر پیاوێکی موسوڵمان هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی مەسیحی کرد پێویستە ڕێز لە تایبەتمەندییە ئاینییەکانی بگرێت و بۆی نییە ڕێگەی هاتوچۆی کڵێسا و خوێندنەوەی ئینجیل و لەگەردنکردنی خاچ و خواردنی گۆشتی بەرازی لێ بگرێت چونکە ئەوانە بەدینی خۆی ڕەوایە، کە چی لە دیدی ئێوەی ئازادیخواز و پارێزەرانی مافی مرۆڤدا تا ئێستایش لەچک و پەچە و باڵاپۆشی و ڕیش و ڕواڵەتی ئیسلامی لە زۆرێک لەناوەندەکانی خوێندن و دەزگا فەرمییەکانتاندا جێگەی مشتومڕن و لەهەندێک لەو شوێنانەدا ڕێگەپێدراو یان هەر نەبێت ڕێزلێگیراو نین. ٣- لە قورئانەکەی ئێمەی تیرۆریستدا چەندین سورەتی بەناوی پێغەمبەرانی ئێوەوە تێدایە کە لێوان لێوە لە ڕێز و پیرۆزی پەیام و ڕێبازەکانیان و یەک سورەتی تایبەتی بە ناوی خاتوو مەریەمی دایکی عیسا پێغەمبەری ئێوەوە تێدایە کە بەو پەڕی شکۆ و گەورەییەوە باس لە ژیان و گوزەرانی و دینداری و خواناسی خۆی و خانەوادەکەی دەکات، کە چی لە دیدی ئێوەی ئازادیخواز و پارێزەرانی مافی مرۆڤ ئەو قورئانە هیچ بەهایەکی نییە و هەر ڕۆژە و لە شوێنێک و بەشێوازێک سوکایەتی پێ دەکەن و بێڕێزی بەرامبەر دەکەن. ٣- هەموو جەنگە خوێناوییەکانی دونیا هەر لە هێرشی جەنگیزخان و هۆلاکۆ و شاڵاوە یەک لەدوای یەکەکانی خاچپەرستان بۆ سەر جیهانی ئیسلامی و جەنگەکانی جیهانی یەکەم و دووەم و سەرجەم چەکە کۆ کوژییەکانی دونیا کە سەدەها ملوێن مرۆڤ بەهۆیانەوە بوونەتە قوربانی ئێوە و باوباپیرانی ئێوە لێی بەرپرسیارن، کە چی لەدیدی ئێوەی ئازادیخواز و پارێزەرانی مافی مرۆڤدا ئێمە تیرۆریست و خوێنڕێژ و خۆسەپێنین و ئێوەش ئازادیخواز. ئەمانە و سەدەها خاڵی تر هەن ئەگەر بەوردی سەرنجیان بدەین و هەڵوێستەیان لەسەر بکەین دەزانین کێ تیرۆریستە و کێیە ئازادیخواز.
پێشکەوتن و یەکسانی و ماف لە دیدی ئەمامەدا تەنها لە ئازادی سێکس و هاوڕەگەزخوازیدایە.
بەشداریکردن لەبەرنامەی jawa eye حەرامە و دروست نییە چونکە سیستەمی بازاڕگەری تۆڕبەندی بەکار دەهێنێت لە ساغکردنەوەی کاڵاکانیدا کە ئەویش نزیکە لە سیستەمی کۆمپانیاکانی dxn و forever و qnet و هاوشێوەکانیان و جگە لەوەیش کۆمپانیای ناوبراو پارەی گریمانەیی بەکار دەهێنێت لە مامەڵەکانیدا.
نەعلە دراوەکانی ئێوە لەو خاوەن پڕۆژانە مەرد ترە کە ئێوەیان کردۆتە سەرچاوەی داهات بۆ پڕۆژەکانیان، لەو بەرپرسانە مەرد ترە کە بازرگانی بە جەستەتانەوە دەکەن وشکۆی مرۆڤبوونتان دەشکێنن، لەو بەناو ڕۆشنبیرانە مەردترە کە دەیانەوێت ئێوە لەدەستی دین و بازنەی خێزان دەربهێنن تا دەستەمۆی ئارەزوە گڵاوەکانی خۆیانتان بکەن، لەو فیمەنیست وجێندەریستانە مەرد ترە کە دواڕۆژی ئێوەیان بەم ئاقارەدا برد . ئێوە قوربانین نەوەک تاوانبار، ئەگەر نا هیچ ئافرەتێک حەز ناکات بەو ڕیسواییە بژی و نان پەیدا بکات. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح
١- خەڵکانێکی هەڵگەڕاوە و حەز نەخۆش ودۆڕاون کەدەیانەوێت پاساوی لۆژیکی ویاسایی بۆ داڕوخانە دەروونی وئەخلاقییەکانیان بهێننەوە.. ٢- کۆمەڵێک بازرگانی بەناو ڕۆشنبیرن کە ئامادەن لە پێناو پارە خۆیان و هەموو پیرۆزییەکانی نەتەوە و نیشتمان هەڕاج بکەن. ٣- کۆمەڵێک بەرپرسی گەندەڵ و دۆڕاون کەدەیانەوێت قەرەبووی شکستە هەمە لایەن و یەک لەدوای یەکەکانیان لە ئیدارەی میللەت و حیزب و حکومەت بە پشتیوانی ئەو پڕۆژ تێکدەرو بێ بەهایانە قەرەبوو بکەنەوە.
کەمتەرخەمی لەپرسی شەرع: گرفتی گەورەی ئەمڕۆی خەڵک بێئاگایی و نەشارەزابوونیانە لە بوارە شەرعییەکاندا هۆکاری سەرەکی ئەم بێئاگابوونەیش تەنها خەمساردی و بێ باکیانە لەبەرامبەر ئەو جۆرە پرسانەدا، ئەگینا بۆ لەبوار و کایە دنیاییەکانی تردا کە بە بایەخەوە لێی دەڕوانن تەواو شارەزان؟ لەگەڵ ئەم نەشارەزاییەشدا زۆرجار پرسی شەرع هەرناکەن، یان پاش ئەوەی کار لەکار دەترازێت ئەوجا پرسی شەرع دەکەن، بۆ نموونە: کەسێک دەچێت پشکێکی حەرام لەدامەزراوەییەکی سووخۆریدا دەکڕێت، پاش ماوەیەکی زۆر ئەوجا بیری شەرعی دەکەوێتەوە و پرسیار دەکات، کە کارەکەی حەڵاڵە یان حەرام؟ پێویستە ئێستا چی بکات تا لەوحەرامە ڕزگاری بێت، ئەمە گرفتێکی گەورە بۆخۆی و خەڵکیش دروست دەکات، ئەگەر پێی دەڵێیت کارەکە حەرامە و وازی لێ بێنە، ئەوە پارەکەی دەڕوات و لەوانەیە بەرگەی ئەو زەرەرە نەگرێت، یان هەر هیچ نەبێت پارەکەی ئەم دەبێتە مایەی زیادکردنی دەسمایەی دەزگا سوو خۆریەکە، ئەگەر دەڵێیت بیفرۆشەوە بەکەسێکی تر ئەوە چۆن بۆ،ئەو حەرامە بۆ خەڵکی تریش حەرامە ودروست نییە، ئەگەر دەڵێیت بەردەوامبە لەسەری چۆن دروستە بەخەڵک بڵێیت لەکارێکی حەرام بەردەوام بێت؟ بەم شێوەیە خۆی و خەڵکیش تووشی گێژاو و قەیران دەکات. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح پەرتووکی: دیاردەی سوو لەمامەڵە هاوچەرخەکاندا
داواکەی ئەم برادەرە زۆر ڕەوایە؛ چونکە ئەو لەهەموو کەس زیاتر خۆیان و دەسەڵاتەکەیان دەناسێت و دەزانێت ئەگەر ئاین ئاوێتەی دەسەڵاتی لەو جۆرە بکرێت ئاینیش وەک دەسەڵاتەکەی ئەوان بێزراو و بەدناو دەبێت..